ئهوروپا
مۆرینهۆ: كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ دیاردەیە
یاریگا- ڕاهێنەری پورتوگالی جۆزێ مۆرینهۆ ستایشی كریستیانۆ ڕۆناڵدۆی هەمان وڵات دەكات و پێی وایە ئەو دیاردەی ڕاستەقینەیە و تەنها بیری لای سەركەوتن و بردنەوەیە.
كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ توانی سوپەر هاتریك تۆمار بكات بەرامبەر لیتوانیا لە یاری پاڵاوتنەكانی ئەوروپا.
مۆرینهۆ لە لێدوانەكانی بۆ كەناڵێكی پورتوگالی ووتی: هەلبژاردەكەمان بە ڕێگایەكی باش دەڕوات بە هەبوونی ڕۆناڵدۆ، ئەو دیاردەی ڕاستەقینەی تۆپی پێیە، ئەو نمونەی سەركەوتن و كۆڵنەدانە.
هەروەها بەردەوام بوو ووتی: ئەو هیچ شتێكی دیكە نازانێ جگە لە بردنەوە و سەركەوتن و بەرەو پێشچوون، بەڕای من ئەو ئەفسانەیە، یەكێكە لە باشترین یاریزانەكانی مێژووی تۆپی پێ.