ئینگلتەراراپۆرتی تایبەت

بە داتا… ئایە ئێرلینگ هالاند شایستەی باڵۆن دۆرە؟

Yariga App

یاریگا –

ئێرلینگ هالاند ریکۆردێکی سەرسوڕهێنەری تۆمارکردنی گۆڵی لە مانچێستەر سیتی هەیە، بەڵام ئەوە نابێتە هۆکار تاوەکوو بە گۆڵکارێکی گەورە ناوی ببەین.

هاڵاند لە یەکەم وەرزیدا لەگەڵ مانچستەر سیتی، ژمارەیەکی پێوانەیی سەرسوڕهێنەری تۆمارکردنی گۆڵی هەبوو و چەندین ژمارەی پێوانەیی مێژوویی شکاند. وەرزی رابردوو لە 35 یاریدا 36 گۆڵی تۆمارکرد و پێڵاوی زێڕینی پریمەرلیگی بەدەستهێنا و رۆڵێکی گرنگی هەبوو لە بردنەوەی سێ نازناوەکە بۆ قوتابیەکانی پێپ گواردیۆلا، هاندەرەکانیش بانگەشەی ئەوە دەکەن کە باڵۆن دۆری 2023 هی خۆیەتی!

بەڵام ئەگەر کەمێک وردتر لە ئامارەکان بڕوانین، هۆکاری رازیکەر بۆ ئەم دەنگۆیە دەدۆزینەوە. ئەو هۆکارانەی کە دەڵێن هالاند یاریزانێکی گۆڵکارە بەڵام نە لە یارییە گەورەکاندا.

دوای بەدەستهێنانی سێ نازناوەکە، مانچستەر سیتی لە لێواری دەستپێکردنی وەرزی نوێدا بوو لە پێناو بەدەستهێنانی پاڵەوانێتییەکی دیکە، دوێنێ تیپەکەی گواردیۆلا لە یاری جامی سوپەری ئینگلتەرا بەرامبەر ئارسناڵ بە ئەنجامی 1-1 یەکسان بوو، بەڵام لە لێدانی سزادا بە تیپەکەی میکێڵ ئارتیتا دۆڕا.

ئێرلینگ هالاند و زۆرێک لە ئەستێرەکانی سیتی لەم یارییەدا لە ئاستی پێوەرەکانی خۆیاندا نەبوون. ئه ستێره نەرویجیەکه وەرزی رابردوو له زۆربه ی یارییه گه وره کاندا نەیتوانیوە گۆڵ تۆمار بکات، دوێنێش بۆ ماوه ی 64 خوله ک له یاریگه بوو و نەک نەیتوانی گۆڵ بکات، به ڵکو تەنانەت یەک لێدانی راستەوخۆ بۆ ناو گۆڵیشی نەبوو.

ئەگەر لە روانگەی ئامارەوە سەیری ئاستی هالاند بکەین، تووشی یارییە گەورەکان دەبین، لە نێوان ئەم یارییانەدا دوو یاری کۆتایی و دوو قۆناغی پێش کۆتایی دەبینرێت، هەروەها پێویستە جامی سوپەری دوێنێش بۆ ئەم کۆمەڵەیە زیاد بکرێت. هالاند لە یەکەم وەرزیدا لەگەڵ سیتی نازناوی چامپیۆنزلیگی بەدەستهێنا بۆ ئەوەی لە سەرەتای ژیانی تۆپی پێیدا شەرەفێک ئەزموون بکات کە زۆرێک لە ئەستێرە گەورەکانی تۆپی پێ بە حەسرەتی بەدەستهێنانیەوە ماڵئاوایییان لە تۆپی پێ کردوە.

بەڵام ژمارە 9کەی سیتی رۆڵی نەبوو لە سەرکەوتنەکانی بلووموون لە یارییە گرنگەکانی چامپیۆنزلیگدا. لە قۆناغی پێش کۆتاییدا خوێندکارەکانی پێپ بە ئەنجامی 5-1 لە ریال مەدریدیان بردەوە و سەرەڕای چاوەڕوانیەکان هالاند بێبەش بوو لە کردنی گۆڵ لەو یارییەدا.

ڤایکینگەکەی سیتیزن خۆی ئامادە کردبوو تاوەکوو لە یاری کۆتایی ئیستانبوڵ قەرەبووی بکاتەوە، بەڵام ئەندرێ ئۆنانا رێگەی پێنەدا گۆڵ تۆمار بکات بەجۆرێک کە ناوی گۆڵ نەکردن لە یارییە گەورەکاندا قورسایی لەسەر گۆڵکارەکەی وەرزی رابردووی پریمەرلیگ زیاتر بکات.

یاریزانە تەمەن 23ساڵەکە لە یاری کۆتایی جامی یەکێتی ئینگلتەرا بەرامبەر مانچستەر یونایتدیش بەهەمان شێوەی رابردوو گۆڵی تۆمار نەکرد. جامی سوپەری ئەمشەو سێیەم یاری کۆتایی بوو کە نەیتوانی گۆڵ تۆمار بکات.

پێپ گواردیۆلا کە پێدەچێت سەرنجی ئاستی هێرشبەرەکەی دابێت، دوێنێ لە خولەکی 64 دا دایبەزاند، جێگای سەرنجە کە دوو گۆڕانکارییەکەی لەم خولەکەدا روویاندا لە تۆمارکردنی تاکە گۆڵی سیتی لەم یارییەدا بەشدار بوون، گۆڵێک کە بێگومان لە خولەکەکانی کۆتاییدا وەڵام درایەوە و بووە هۆی ئەوەی یارییەکە بچێتە لێدانی سزا و ئارسناڵ نازناوەکە بباتەوە.

ڤایکینگەکەی سیتی، کە بە پێچەوانەی رکابەرە گەورەکەی وەک کیلیان ئێمباپێ، هەڵبژاردەیەکی نیشتمانی بەناوبانگی نییە، پێویستی بە درەوشاوەیی زیاتر هەیە لە یارییە گەورەکانی یانەکاندا بۆ ئەوەی خەڵاتی گەورەی تاکەکەسی بەدەستبهێنێت، وا دیارە تا ئەو کاتەی لەم بوارەدا سەرکەوتوو دەبێت ، هیچ چانسێکی نییە بۆ بردنەوەی خەڵاتی باڵۆن دۆر.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button