یاریگا-ئێوارەی ئەمڕۆ یانەی نەسڕ بە سەرکردایەتی کریستیانۆ رۆناڵدۆ خۆی گەیاندە قۆناغی پێش کۆتای جامی پاڵەوانانی عەرەب بەوەش لەگەڵ شوڕتەی عێراقی بۆ گەیشتن بە یاری کۆتایی رووبەرووی یەکدەبنەوە.
دوێنێ شوڕتە توانی بە ئەنجامی 4-2 شکشت بە سەد بهێنیت، لەو یارییەی ئەستێرەی کورد ئاسۆ رۆستەم دوو گۆڵی تۆمارکرد و گۆڵێکی دیکەشی دروست. نەسڕیش بە سێ گۆڵی رۆناڵدۆ، فۆفانا و سوڵتان غەنەم 3-1 لە رەجای مەغریبی بردەوە.
یارییەکەی نەسڕ و شوڕتە رۆژی چوارشەممە کاتژمێر 6:00ی ئێوارە بە کاتی هەولێر بەڕێوەدەچێت.
لەلایەکی دیکە هەردوو یانەی شەباب و وەحدە ئەمشەو بەیەک دەگەن و براوەیان لە یارییەکەی دیکەی پێش کۆتا رووبەرووی هیلال دەبێتەوە.