ئیسپانیاگرنگترین

ریال مەدرید دژایەتی چاکسازی لالیگا دەکات

Yariga App

یاریگا

لالیگا زیاتر لە جاران دەیەوێت هاندەرانی لیگەکەی لە ڕووداوەکانی تۆپی پێ ئاگادار بکاتەوە.

لەگەڵ دەستپێکردنی وەرزی 2023-2024 لالیگا گۆڕانکاری بەسەردا دێت، یەکێک لەو گۆڕانکاریانە نزیککردنەوەی هاندەرانە لە تۆپی پێ.

رۆژنامەی مارکا دەڵێت لەگەڵ دەستپێکردنی وەرزی نوێ، لالیگا دەیەوێت زیاتر لە پێشتر هاندەرانی لە ڕووداوەکانی یارییەکەکان ئاگادار بن.

ئەم گۆڕانکاریانە کە لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی لیژنەی ڕێکخەری لالیگا بە ئامادەبوونی سەرجەم نوێنەری سەرجەم یانەکان پەسەند کران تەنها ریال مەدرید نەبێت، گۆڕانکاریەکانیش بەم شێوەیە دەبن

– گفتوگۆکانی ناو ژووری جلگۆڕین تۆمار بکرێن.
– یاریزانان لە کاتی گەرمکردن پێویستە مایکرۆفۆنیان هەبێت.
– بەکارهێنانی مایکرۆفۆن لە کاتی پشووی نێوان هەردوو تایمی یارییەکە. 

بابەتی زیاتر

Back to top button