یاریگا –
لیرۆی سانێ یاریزانی باڵی یانەی بایرن میونسن نایەوێت ببێتە شوێنگرەوەی عوسمان دێمبڵی لە بارسێلۆنا.
بە پێی راپۆرتێکی سپۆرتسکیدا، سانێ دەیەوێت لە وەرزی 2023-24 لە یاری کردن لە بایرن میونشن بەردەوام بێت و لە هاوینی داهاتوودا بیر لە داهاتوی خۆی دەکاتەوە.
دێمبڵێ بڕیارە بە گواستنەوەیەک بە بڕی 50 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە یانەی پاریس سانجێرمانی فەڕەنسیەوە بکات، بۆ ئەم مەبەستەش یانەی بارسێلۆنا بە دوای شوێنگرەوەیەکی شایستە دا دەگەڕێن تاوەکوو شوێنی یاریزانە فەڕەنسیەکەی پێ پڕ بکەنەوە. بۆ ئەم مەبەستەش لیرۆی سانێ یەکەم بژاردەی چاڤی هێرناندزی راهێنەری بارسێلۆنایە.
بەڵام سانێ هیچ حەزناکات لەم هاوینەدا پەیوەندی بە بلوگراناوە بکات تاوەکوو شوێنی دێمبوز پڕ بکاتەوە. هەر بەم بۆنەیەوە دەڵێت: ئەوەی ئامانجمە لە ئێستادا بەردەوام بوونە لەگەڵ بایرن میونشن، هاوێنیکیتر بیر لە داهاتووم دەکەمەوە.
لەوکاتەوەی سانێ لە ساڵی 2020ەوە پەیوەندی بە بایرن میونشنەوە کردووە یاریزانێکی یەکلاکەرەوە بووە بۆ باڤارییەکان. تاوەکوو ئێستا 133 یاری بە درێسی بایرن میونشنەوە ئەنجام داوە و توانیویەتی 38 گۆڵ تۆمار بکات لەگەڵ 37 ئەسیست لە سەرجەم یارییەکاندا.