ئیسپانیاگرنگترین

دوایین زانیاری لەسەر پێکانی ئاردا گولەر

Yariga App

یاریگا

پێدەچێت ئاردا گولەر یاریزانی تورکی یانەی ڕیال مەدریدی ئیسپانیا پێویستی بە نەشتەرگەری نەبێت.

ئاردا گولەر، یاریزانە نوێیەکەی ڕیال مەدرید، بەهۆی پێکان لە ئەژنۆیدا، بۆ بەردەوامبوون لە چارەسەری پێش شاندی یانەکەی ئەمریکای جێهێشت و گەڕایەوە مەدرید.

ماریۆ کۆرتانگا لە رۆژنامەی ئەتلەتیک بڵاویکردەوە ، ئاردا گولەر بەشی یەکەمی چارەسەرەکەی تەواو کردووە و هەستێکی زۆر باشی هەیە. پرۆسەی چارەسەرکردن و چاکبوونەوەی ئەو یاریزانە لاوەی یانەی ڕیال مەدرید تا ئێستا ئەرێنی بووە، ئەگەر پرۆسەی چارەسەرکردن بۆ ماوەی 5 بۆ 6 ڕۆژی داهاتوو بە هەمان شێوە بەردەوام بێت، ئەوا نەشتەرگەری بە تەواوی ڕەتدەکرێتەوە.

لە هەمان کاتدا ئەو رۆژنامەنوسە بڵاویشی کردەوە گەڕانەوەی ئاردا گولەر و چاکبونەوەی کاتێکی زۆری دەوێت و هاندەرانی ڕیال مەدرید دەبێت نزیکەی دوو مانگ چاوەڕێ بکەن بۆ بینینی یاریزانە تورکییەکەی تیپەکەیان.

بەم شێوەیە ئاردا گولەر لە هەفتەکانی سەرەتای لالیگادا بەشداری ناکات، بەڵام رەتکردنەوەی نەشتەرگەری بۆ ئەو و ستافی ڕاهێنەرایەتی لۆس بلانکۆس هەواڵێکی نایاب دەبێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button