یاریگا

پێدری دەنگۆی جێهێشتنی بارسێلۆنا رەتدەکاتەوە

Yariga App

یاریگا

پێدری ناوەڕاستکاری لاوی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا رەتیدەکاتەوە ریزەکانی یانەکەی جێبێڵێت.

لە دیمانەیەکدا ناوەڕاستکارە لاوەکەی بلاوگرانا سەبارەت بە دەنگۆی جێهێشتنی ریزەکانی یانەکەی و پەیوەندی کردن بە ریزەکانی پاریس سانجێرمان دەڵێت

زۆر شتم دەوێت تاوەکو بارسێلۆنا جێبهێڵم. من گرنگی بە دەنگۆ نادەم و تەنها یانەکەم دەوێت و لێرە زۆر دڵخۆشم. بارسا یانەی خەونەکانمە و بۆ چەندین ساڵی تر لێرە دەمێنمەوە. ئامانجم ئەوەیە ببمە کاپتنی یانەکەم و لە سپۆتیفای کامپ نو یاری بکەم

دەڵێن بەبێ پێدری بارسا بارسا نییە؟

من وا بیرناکەمەوە، گروپێکی باشمان هەیە، هەوڵدەدەم لە هەر شوێنێک بتوانم هاوکاری بکەم، بەڵام لە سەرووی هەموو شتێکەوە هەوڵدەدەم کاتێکی خۆش بەسەر بەرم و لەمەشدا هەموو هەوڵێک دەدەم

ئایا ئەوە مانای ئەوەیە هەست بە گرنگی ناکەیت؟

هەست بە پارچەیەکی گرنگ دەکەم، پێموانییە یاریزانێکی گرنگ هەبێت، هەموومان پێکەوە بەرەو پێشەوە دەڕۆین، کاری تیمی ئەوەیە کە جیاوازی دروست دەکات

بابەتی زیاتر

Back to top button