ئیسپانیاگرنگترین

ئاردا گولەر کەی یەکەم یاری لە لالیگا دەکات؟

Yariga App

یاریگا –

ئاردا گولەر، یاریزانی نوێی ریال مەدرید ناچارە لانی کەم تاوەکو مانگی ئۆکتۆبەر چاوەڕێ بکات، تاوەکو یەکەم یاری فەرمی لە لالیگا لەگەڵ ریال مەدرید بکات.

ریال مەدرید لە ناوەڕاستی مانگی رابردوو، واژۆی گولەری بەدەستهێنا و چاوەڕێی گەورەی لێ دەکرێت. بەڵام لە مەشقەکاندا تووشی پێکان بوو. لانی کەم دەبێ گولەر هەشت هەفتە چاوەڕێ بکات، ئەمە ئەگەر نەشتەرگەری بۆ نەکرێت.

گولەر و ریال مەدرید رێککەوتوون و نایانەوێت تاوەکو بە تەواوی ئامادە نەبێت، نەگەڕێتەوە مەشقەکان، چونکە ئەم جۆرە پێکانانە رەنگە ببنە درێژخایەن و کاریگەری لەسەر کاروانی وەرزشی دروست بکات.

دەستپێکردنی لالیگا زۆر نزیکبووەتەوە و تەنیا دوو هەفتەیەکی ماوە، بۆیە ئامادەنەبوونی گولەر تاوەکو مانگی ئۆکتۆبەری داهاتوو، هاندەرانی ریال نیگەران دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button