ئیسپانیاگرنگترین

ناوی ئاردا گولەر لە تۆماری ناوی یاریزانانی ریال مەدرید دەسڕێتەوە

Yariga App

یاریگا –

ریال مەدرید بیر لە سڕینەوەی ناوی ئاردا گولەر لە تۆماری ناوی یاریزانان دەکاتەوە.

ئاردا گولەر بە بڕی 30 ملیۆن یۆرۆ، لە ناوەڕاستی مانگی رابردوودا لە فەنەبارچێیەوە پەیوەندی بە ریال مەدرید کرد، بەڵام لە ئامادەکارییەکانی وەرزی نوێدا، گولەر لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا تووشی پێکان بوو و ئەگەر نەشتەرگەری بۆ بکرێت، رۆژنامەی موندۆ دیپۆرتیڤۆ روونیکردووەتەوە، رەنگە ریال مەدرید ناوی گولەر لە تۆماری یاریزانانی نیوەی ئەم وەرزە دەربهێنێت.

تاوەکو ئێستا دیارنییە نەشتەرگەری بۆ گولەر دەکرێت یان نا، ئەگەر بێ نەشتەرگەری چارەسەر وەربگرێت، بۆ ماوەی 12 هەفتە لە یاریگاکان دادەبڕێت، بەمەش لە ناوەڕاستی مانگی نۆڤێمبەر دەست بە یاری دەکاتەوە، بەڵام ئەگەر نەشتەرگەری بکات، ئەوا تاوەکو سەری ساڵی نوێ، ناتوانێت یاری بکات.

لە دۆخێکی لەم جۆرەدا، ریال مەدرید رەنگە بۆ وەرزی داهاتوو ناوی لە تۆماری یاریزانانی ریال مەدرید تۆمار بکات، تاوەکو بتوانێت لە شوێنی ئەو یاریزانێکی دیکە تۆمار بکەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button