ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

لویس ئێنریكێ پێدری دەوێت

Yariga App

یاریگا –

راپۆرتە رۆژنامەوانیەكان ئاشكرایانكرد لویس ئێنریكێ راهێنەری ئیسپانی یانەی پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی پێدری گۆنزالێز ئەستێرەی هەڵبژاردەی ئیسپانیا و یانەی بارسێلۆنای دەوێت.

گرنگیدان بە پێدری لە كاتێكدایە كە ماركۆ ڤێراتی نزیكە لە جێهێشتنی پاریس سان جێرمان و پەیوەندیكردنی بە هیلالی سعودی.

بەپێی زانیارییەكانی تۆڕی psg community لویس ئێنریكێ داوای لە ئیدارەی پاریس سان جێرمان كردووە گرێبەست لەگەڵ پێدری واژۆ بكەن.

پێشتر ئێنریكێ لەگەڵ ئیسپانیا راهێنەرایەتی پێدری كردووە، كە بە لێكچووی ئاندرێس ئینێستای وەسفی كردووە.

سەرچاوەكە ئەوەشی ئاشكرا كردووە، ئێنریكێ هەست بەوە دەكات لە هێڵی ناوەنددا كێشەی هەیە بۆیە داوای لە بەرپرسانی یانەكە كردووە پێدرێی بۆ بگوازنەوە.

بۆ ئەو مەبەستە ئێنریكێ پەیوەندی بە یاریزانەكەوە كردووە بەڵام پێدری نایەوێت بارسێلۆنا جێبهێڵێت.

بڕی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەكەی پێدری لەگەڵ بارسێلۆنا یەك ملیار یۆرۆیە.

لویس ئێنریكێ و پێدری گۆنزالێز

وەرزی رابردوو پێدری 35 یاری لە خولی ئیسپانیا كرد و توانی حەوت گۆڵ بكات و گۆڵێكیش درووست بكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button