کیلیان ئێمباپێ ئامادەنەبووە هیچ دانیشتنێک لەگەڵ شاندی یانەی هیلال ئەنجام بدات.
یانە سعوودییەکە بڕی ٣٣٣ ملیۆن یۆرۆی پێشکەشی پاریس کرد بۆ ئێمباپێ و ئەوانیش راستەوخۆ رازی بوون و گڵۆپی سەوزیان بۆ ئەو یانەیە هەڵکرد تاوەکو گفتوگۆ لەگەڵ یاریزانەکە بکەن.
ئەمڕۆ بڕیار وابوو، شاندەکەی ئەو یانەیە لەگەڵ ئێمباپێ کۆببنەوە بەڵام بەگوێرەی لێ ئیکویپی فەڕەنسی ، ئەو یاریزانە ئامادە نەبووە بە هیچ جۆرێک لەگەڵیان کۆببێتەوە و گفتوگۆی ئۆفەرەکەی ئەو یانەیە بکەن. لە کاتێکدا ئامادەبوون ٢٠٠ ملیۆن یۆرۆ مووچەی جێگیری پێبدەن لەگەڵ ١٠٠٪ مافی فرۆشی وێنەکانی و چاوەڕواندەکرا بگاتە سەروو ٥٠٠ ملیۆن بۆ یەک وەرز.
ئەم هەنگاوەی ئەستێرە فەڕەنسییەکە هەنگاوێکی دیکە لە ریاڵ مەدرید نزیکی دەکاتەوە لەباری نەمانەوەی لە یانەکەدا، هەرچەندە کیلیان تا ئێستا سوورە لەسەرئەوەی وەرزێکی دیکە لە پاریس بێت و ساڵی داهاتوو بێ بەرامبەر رووبکاتە مەدرید.