ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

تێن هاگ: گواستنەوەیەکی گەورە بەرێوەیە

Yariga App

یاریگا –

ئێریک تێنهاگ راهێنەری یانەی مانچستەر یونایتد دووپاتیکردەوە کە یانەکەی لە قۆناغی کۆتاییدایە بۆ گواستنەوەی هێرشبەرێکی نوێ.

تێڵێگراف لە راپۆرتێک دا رایگەیاند دوای گواستنەوەی ئەندرێ ئۆنانا و چارەسەرکردنی نیگەرانییە گەورەکەی ئێریک تێنهاگ لە پۆستی گۆڵپارێزی، ئێستا مانچستەر یونایتد بەدوای هێرشبەرێکدا دەگەڕێت. دەوترێت راسموس هۆیلاند هێرشبەری یانەی ئاتالانتا ئامانجی یەکەمی شەیتانە سوورەکانە بەڵام یانەی ئاتلانتا داوای 68 ملیون پاوند دەکات لەبەرامبەر گواستنەوەی، هەربۆیە چاویان بڕێوەتە کۆلۆ مۆانی یاریزانی فرانکفۆرت و محەمەد کۆدۆسی یاریزانی ئەیاکس.

تێنهاگ، لە هەوڵی بە هێز کردنی هێڵی هێرشبەری یانەکەی راگەیاند و گوتی:

ئەوەی دەتوانم بیڵێم ئەوەیە کە ئێمە هەموو هەوڵێک دەدەین، بۆ من گرنگە کە ئەمە بە زووترین کات رووبدات، چونکە یاریزانەکە دەبێت دەرفەتی خۆی لەگەڵ تیپەکە و شێوازی نوێی یاریکردندا بگونجێنێت.

هەروەها گوتی:

 ئاستێکی خراپمان هەیە لەڕووی تۆمارکردنی گۆڵەوە و ئاگادارین، بێگومان پێویستە ئەو یاریزانانەی هەمانە هاوکارمان بن لەم ئەرکەدا، بۆ نموونە مەیسۆن مۆنتی یاریزانێکە کە توانای گۆڵکردنی بەرزی هەیە یان مارکوس راشفۆرد، کە پێویستە تۆپەکەی بۆ بگوازینەوە بۆ ئەوەی گۆڵ تۆمار بکەین، بەگشتی پێویستە وەک تیمێک گۆڵی زیاتر تۆماربکەین.

بەبێ ئەوەی ناوی یاریزانە نوێیەکەی تیپەکەی بخاتەڕوو، راهێنەری یانەی یونایتد جەختی لەوە کردەوە کە پێشکەوتنێکی زۆریان بەدەستهێناوە لە دانوستاندنەکان بۆ وەرگرتنی هێرشبەرێک، بەڵام لە ئێستادا نایەوێت ناوی هێرشبەرەکە تا کۆتایی پێهاتنی گرێبەستەکە ئاشکرا بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button