كیلیان ئێمباپێ بە ئۆفەرەكەی هیلال رازی دەبێت؟
یاریگا –
راپۆرتە رۆژنامەوانیەكان ئاشكرایانكرد كیلیان ئێمباپێی فەڕەنسی و ئەستێرەی یانەی پاریس سان جێرمانی هەمان وڵات بڕیاری كۆتایی خۆی داوە سەبارەت بە پەیوەندیكردنی بە خولی سعودیەوە.
گرێبەستەكەی ئێمباپێ لەگەڵ پاریس سان جێرمان لە هاوینی ساڵی داهاتوودا بەسەردەچێت.
پێشتر گۆڵكارە فەڕەنسیەكە خواستی خۆی دەربڕی بەوەی وەرزی داهاتووش لە پاریس بمێنێتەوە و دواتر ریزەكانی ئەو یانەیە جێبهێڵێت، بەڵام یانە فەڕەنسیەكە یاریزانەكەی ئاگادار كردووەتەوە لەوەی یان دەبێت گرێبەستەكەی نوێ بكاتەوە یان لەم هاوینەدا بڕوات.
یانەی هیلالی سعودی ئۆفەرێكی خەیاڵی بۆ گواستنەوەی كیلیان بۆ ریزەكانی یانەكەی پێشكەشكرد.
بەپێی زانیارییەكانی پێگەی ریلیڤیۆ ئێمباپێ ئامادەیە وەرزێكی تەواو لەسەر كورسی یەدەگ بێت، بەڵام پەیوەندی بە هیلالی سعودیەوە نەكات.
سەرچاوەكە ئەوەشی ئاشكرا كردووە، ئێمباپێ دەرئەنجامەکانی ئەم بڕیارە لە ئەستۆ دەگرێت بە مانەوەی بەبێ یاریکردن بۆ ئەو ماوەیەی یانەکە بە گونجاوی دەزانێت، بەو پێیەی پێشبینی دەکرێت بە دانیشتن لەسەر کورسی یەدەگ سزا بدرێت.
وەرزی رابردوو ئێمباپێ بەشداری لە 43 یاریدا كرد و توانی 41 گۆڵ بكات و 10 گۆڵیش دروست بكات.