
یاریگا –
ماركۆ ئاسێنسیۆ، یاریزانە نوێیەكەی پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی باس لە كێشەكەی نێوان كیلیان ئێمباپێ و یانەكەی دەكات.
ئاسێنسیۆ لە گواستنەوەكانی هاوینەدا ریزەكانی ریال مەدریدی جێهێشت و پەیوەندی بە پاریس سان جێرمانەوە كرد.
یانە فەڕەنسیەكە ئێمباپێی لە گەشتەكەی ژاپۆن بەمەبەستی ئامادەكاریەكانیان بۆ وەرزی نوێ دوورخستەوە، دوای ئەوەی رەتیكردەوە گرێبەستەكەی نوێ بكاتەوە.
لە لێدوانەكانیدا بۆ رادیۆی مۆنتی كارلۆی فەڕەنسی سەبارەت بەو رووداوانە ئاسێنسیۆ ووتی: کەس لە سەرووی یانەکەوە نییە، لە کۆتاییدا یانەکە دەبێت لە سەرووی هەموو کەسێکەوە بێت، هەمیشە دەبێت رێزێکی زۆرت بۆ یانەکە هەبێت، بەڵام پێموایە هەموو کەسێك لێرە ئەو رێزەی هەیە.
PSG : « Un club doit être au-dessus de n’importe qui », estime Marco Asensio
➡️ https://t.co/7A6HUw1wBw pic.twitter.com/wv1IxiMT4U— Le Parisien | PSG (@le_Parisien_PSG) July 24, 2023
سەبارەت بە خۆ گونجاندنی لەگەڵ پاریس ووتی: سەرسوڕهێنەرە، ئاسانکارییەکانی یانەکە زۆر باشن، هەمووان پێشوازییان لێکردم، ناوەندی نوێی مەشقەکانیش نایاب و سەرنجڕاکێشە.
بەردەوام بوو ووتی: یاریزانی نایاب و راهێنەرێکی گەورە لێرە هەیە، هەمووان کار بۆ دڵخۆشکردنی هاندەران دەکەن بۆ ئەوەی شانازی بە ئێمەوە بکەن، هیوادارین لە راستیدا دڵخۆشیان بکەین، من زۆر لە یاریزانی یانەكە دەناسم وەک نەیمار و ئەشرەف حەکیمی و ئەوانی تر.
لە كۆتایشدا ووتی: ئامانجی ئێمە بۆ وەرزی داهاتوو بردنەوەی سەرجەم نازناوەكانە، پاریس سان جێرمان هەمیشە پاڵێوراوە بۆ بردنەوەی چامپیۆنزلیگ، پێموایە لەگەڵ لویس ئێنریكێ ئەو دەرفەتەمان هەیە، سەرەڕای قورسی پاڵەوانیەتیەكە بەڵام هەموو شتێكمان هەیە بۆ بردنەوەی نازناوەكە.