ئیسپانیاگرنگترین

ئایا بارسێلۆنا هەلی گواستنەوەی ئێمباپێ هەیە؟

Yariga App

یاریگا

گواستنەوەی کیلیان ئێمباپێ بووەتە یەکێک لە بابەتە گەرمەکانی جیهان، هەموو یانەیەکیش ئاواتەخوازە یاریزانێکی وا کوالیتی بەرز لە تیپەکەیدا هەبێت. بارسێلۆنا هاوشێوەی یانەکانی دیکە خەون بە گواستنەوەی فەرەنسیەکە دەبینێت، بەڵام پرسیاری سەرەکی ئەوەیە ئایا ئەوان هیچ چانسێکیان هەیە بۆ ئەم گواستنەوەیە؟

لە ڕاپۆرتێکی سەرنجڕاکێشدا لیکیپ ئەمڕۆ 24ـی ی تەمموز بڵاویکردەوە، پەیوەندی تەلەفۆنی نێوان بارسێلۆنا و پاریس سان جێرمان سەبارەت بە کیلیان یێمباپێ هەبووە. وادیارە لەم گفتوگۆیەدا پلانی کۆبوونەوەیەک بۆ ئەمڕۆ دانراوە بۆ ئەوەی هەردوو یانە بتوانن دانوستان لەسەر مەرجەکانی گواستنەوەی یاریزانەکە بکەن. بەهۆی چەندین یاسای دارایی خاوێن، بارسێلۆنا ناتوانێت تەواوی ئەو بڕە پارەیە بدات کە یانە فەرەنسیەکە دەیەوێت بە شێوەی کاش، بەڵام بەنیازە بچێتە گفتوگۆ لەگەڵ شازادەکان بە پێشکەشکردنی چەند یاریزانێکی لە شێوەی ئاڵوگۆڕکردندا.

دوو خاڵی سەرەکی گرنگ هەن سەبارەت بە گواستنەوەی ئێمباپێ بۆ ریزەکانی بارسا. یەکەم: کام یاریزان لەم گرێبەستەدا پێشکەش بە یانە فەرەنسیەکە دەکرێت و ئایا ئەو یانەیە بەو یاریزانانە رازی دەبێت کە بلاوگرانا پێشکەشیان دەکات. دووەمیشیان مووچەی زۆرەکەی ئەو ئەستێرە فەرەنسییە.

بەپێی ڕاپۆرتێکی La Vanguardia بارسێلۆنا ئامادەیە گاڤی و عوسمان دێمبێلێ بەرامبەر گواستنەوەی ئێمباپێ پێشکەشی پاریس سانجێرمان بکات. بێ گوێدانە ئەوەی پاریس سانجێرمان بەم گرێبەستە ڕازی دەبێت یان نا، گاڤی پێگەیەکی تایبەتی لە تیپەکەی چاڤیدا هەیە. گاڤی بەشێکی گرنگی تیپەکەی چاڤییە و سەرەڕای ئەوەی تەمەنی تەنها 18 ساڵە، بەڵام لەدوای تێر شتیگن و لیڤاندۆڤسکی سێیەم یاریزانی بلاوگرانا بوو کە زۆرترین خولەکەکانی یارییەکان بەشداری کرد.

سەبارەت بە دێمبێلی، بارسێلۆنا پێگەیەکی تایبەتی لەسەر یاریزانە 26 ساڵەکەی کردۆتەوە، ئەم یاریزانە فەرەنسییە خۆی هیچ ئارەزووی جێهێشتنی بارسا نییە. بۆیە ئەو یانەیە ناتوانێت دەستبەرداری ئەستێرە لاوەکانی بێت و بیاننێرێت بۆ تیپەکانی تری ئەوروپا.

بێگومان ئەگەر پاریس سانجێرمان تەنانەت بە گواستنەوەی لەم شێوەیە ڕازی بێت، ئەوا یاریزانە بەناوبانگەکانی وەک پێدری و ژول کۆندێ و گاڤی و تەنانەت فرێنکی دی یۆنگ دەکەنە ئامانج کە وەڵامی بارسێلۆناش لە ئێستاوە ڕوونە.

خاڵێکی گرنگی دیکە مووچە زۆرەکەی کیلیان ئێمباپێیە، بە لەبەرچاوگرتنی بارودۆخی دارایی بارسێلۆنا، ئەو یانەیە ناتوانێت مووچەی یوریزانەکە بدات کە 72 ملیۆن یۆرۆیە لە ساڵێکدا. تەنانەت بە داشکاندنی زۆریش لەلایەن خودی یاریزانەکەوە، هەربۆیە ئەستەمە ئەو گواستنەوەیە بکرێت.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button