یاریگا –
یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی درێسی دووەمی یانەكەی بۆ یارییەكانی وەرزی 2023/2024 بڵاوكردەوە.
شەیتانە سوورەكان پێشتر درێسی یەكەمی یانەكەی وەك هەمیشە بە رەنگی سوور ئاشكرا كرد.
لە هەژمارە فەرمییەكانی خۆیان مانچێستەر یونایتد پەردەیان لەسەر درێسی دووەمی یانەكەیان لادا، كە جیاواز لە جاران و بە رەنگێكی جیاوازتر دیزاین كراوە.
💚 Manchester made.
🌍 Worn worldwide.Out now: United's 2023/24 away shirt by @adidasFootball ⬇️#MUFC
— Manchester United (@ManUtd) July 24, 2023
درێسی دووەمی شەیتانە سوورەكان لەلایەن كۆمپانیای ئەدیداسەوە دیزاینی بۆ كراوە، بە رەنگی خەت خەتی سەوزی تۆخ و سپی و پاشان هێڵێكی باریكی سوور دیزاین كراوە.
چۆن و لە كوێ درێسی دووەمی مانچێستەر یونایتد بكڕین؟
درێسی دووەمی یانەكە لە ستۆری فەرمی مانچێستەر یونایتد بەردەستە.
درێسی دووەمی پیاوان:
درێسی دووەمی ئافرەتان: