ئه‌وروپافه‌ره‌نساگرنگترین

بڕیاری لویس ئێنریكێ سەبارەت بە سزاكانی سەر ئێمباپێ

Yariga App

یاریگا –

لویس ئێنرێكێی ئیسپانی و راهێنەری یانەی پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی بڕیارێكی بوێرانەی سەبارەت بە سزاكانی سەر كیلیان ئێمباپێی فەڕەنسی و ئەستێرەی یەكەمی یانەكەی دەركرد.

ئیدارەی یانەی پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی بڕیاری دا وەرزی داهاتوو هیچ یارییەك بەشداری بە ئێمباپێ نەكات ئەگەر گرێبەستەكەی نوێ نەكاتەوە یان بڕیاری رۆیشتن نەدات لەم هاوینەدا.

بەپێی زانیارییەكانی پێگەی رێلیڤۆ ئێنریکێ ملکەچی ئەو فشارانە نابێت کە لەلایەن ئیدارەی پاریس سان جێرمانەوە بۆ دوورخستنەوەی ئەستێرە فەرەنسییەکە لەسەری دەکرێت.

ئەوەشی ئاشكرا كردووە، راهێنەرە ئیسپانییەكە بە روونی بۆ ئیدارەی پاریس سان جێرمان رایگەیاندووە کە بە شێوازی خۆی تیپەکە بەڕێوەدەبات، هەروەها ئامادە نییە گوێ لە فەرمانەکانیان بگرێت سەبارەت بە هەڵوێستیان لەسەر ئێمباپێ.

سەرچاوەكە ئەوەشی راگەیاندووە، لویس ئێنریکێ زیاتر پشت بەو یاریزانە دەبەستێت ئەگەر لەم وەرزەدا لەگەڵ یانە پاریسییەکە بەردەوام بێت بەبێ ئەوەی گرێبەستەکەی نوێ بکاتەوە، ئەمەش بەپێچەوانەی ئەوەیە ئیدارەی یانەکەی دەیەوێت.

پاریس سان جێرمان وەك سزایەك ناوی كیلیان ئێمباپێی لە لیستی یاریزانەكان دوورخستەوە كە سەفەری ژاپۆن دەكەن، بەمەبەستی ئامادەكاریەكانیان بۆ وەرزی نوێ.

گۆڵكارە فەڕەنسییەكە نایەوێت گرێبەستەكەی لەگەڵ پاریس سان جێرمان نوێ بكاتەوە و دەیەوێت وەرزی داهاتوو لە ریزەكانی یانەكە یاری بكات و دواتر بە خۆڕای پەیوەندی بە ریال مەدریدەوە بكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button