قاوەی یاریگاگرنگترین

لە قاوەی بەیانیانی یاریگا.. دوو یانەی پرێمەرلیگ هەنگاوی کردارییان بۆ ئێمباپێ دەستپێکردووە، هیلال ناوەستێت

بەدەم قاوە خواردنەوەیەک خوێنەری دوایین هەواڵ و پێشهاتەکانی وەرزشی ببە

Yariga App

چێڵسی و هیلال پڕۆسەی گفتوگۆیان بۆ گواستنەوەی کیلیان ئێمباپێ دەستپێکردووە – RMC Sport

هیلال هەمان ئەو ئۆفەرەی پێشکەشی مێسی کرابوو، ئێستا پێشکەشی ئێمباپێی دەکات. هیلال ئامادەیە 400 ملیۆن یۆرۆ وەک مووچەی ساڵانە تاوەکو 2026 بە ئێمباپێ بدات – نیکۆلۆ شیرا

پێشبینی دەکرێت ئێمباپێ بە درێژایی وەرزی داهاتوو لەسەر کورسی یەدەک دابنیشێت و وەرزی داهاتوو بە خۆڕایی یانە پاریسییەکە جێبهێڵێت – سکای سپۆرتس

ئارسیناڵ ئامادەکاری بۆ پێشکەش کردنی ئۆفەرێک بە ئێمباپێ دەکات، دەیەوێت مارتینێلی بفرۆشێت و پارەی تەواو بۆ ئێمباپێ دابین بکات – فووتبۆڵ ترانسفەرس

هاوژینی هاری کەین لە میونشن بینراوە، بە گوێرەی زانیارییەکان بە دوای خانوو و قوتابخانەیەکی باش بۆ منداڵەکانی دەگەڕێت، ئەمەش بەر لە گواستنەوەی کەین بۆ بایرن میونش – بیڵد

چێڵسی گفتوگۆی سەرەتایی لەگەڵ ئەیاکس کردووە، سەبارەت بە گواستنەوەی محەمەد کودوس – ئاتلێتیک

پڕۆسەی نوێکردنەوەی گرێبەستی ڤیکتۆر ئۆسیمین لەگەڵ ناپۆلی وەستاوە، ناپۆلی دەبێ دەرگا بۆ چێڵسی یان مانچێستەر یونایتد بکاتەوە – کۆرێرێ دێلۆ سپۆرت

لویس سوارێز، هێرشبەری گرێمیۆ دەیەوێت ریزی یانەکەی جێبهێڵێت و لەگەڵ هاوڕێیە دێرینەکانی بارسێلۆنا لە ئینتەر مەیامی یەکبگرێتەوە – ESPN

گاڵاتەسەرای ئۆفەرێکی فەرمی پێشکەش بە ویلفرێد زاها کردووە، مووچەی ساڵانەی پێشنیازکراو دەگاتە هەشت ملیۆن یۆرۆ – مەیڵ ئۆن سەندەی

لایپزیگ بە مانچێستەر سیتی راگەیاندووە، ئەگەر دەتوانێت یۆشکۆ گڤاردیۆل بگوازنەوە، پێویستە 87 ملیۆن پاوەند خەرج بکەن – سەندەی میرەر

بابەتی زیاتر

Back to top button