ئیسپانیا

فەرمی: گرێبەستەکەی رۆمیۆ واژۆ کرا

Yariga App

یاریگا

ئۆریێل رۆمیۆ بەشێوەیەکی فەرمی پەیوەندی بە بارسێلۆنا کرد و لە مەڕاسیمێکدا بە هاندەرانی یانەکە ناسێندرا.

ماڵپەری فەرمی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا بڵاویکردەوە دوای ئەوەی لەگەڵ یانەی جیرۆنا لەسەر گواستنەوەی ناوەڕاستکارەکەیان گەیشتنە رێکەوتن، ئەو یاریزانە ئەمڕۆ لە کامپی خوان گامبەر بە ئامادەبوونی خوان لاپۆرتا سەرۆکی یانەکە بە میدیاکان و هاندەران ناسێندرا.

رۆمیۆ پێگەیشتووی ئەکادیمیای بارسێلۆنایە و بۆ ماوەی سێ وەرز پەیوەندی بە یانەکەی پێشووی کردووە. بارسێلۆنا تێچووی گرێبەستەکەی ئاشکرا نەکردووە، بەڵام سەرچاوەکان باس لەوە دەکەن تێچووی گواستنەوەکە نزیکەی 5 ملیۆن یۆرۆیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button