ئیتاڵیا

رۆمێلو لوکاکو لە دۆخێکی زۆر ئاڵۆزدایە

Yariga App

یاریگا

ڕۆمێلۆ لوکاکو لە دۆخێکی زۆر ئاڵۆزدایە دوای ئەوەی گواستنەوەی بۆ ئینتەرمیلان ڕەتکرایەوە و یوڤێنتوسیش هێج هەنگاوێکی نوێی نەناوە بۆ گواستنەوەی.

کارگێری چێڵسی لەسەر داواکاری ماوریسیۆ پۆچیتینۆ راهێنەری یانەکەیان دەیانەوێت دەستبەرداری هێرشبەرە بەلجیکیەکەیان بن، ئەو یاریزانە هەموو ئامانجیەتی لە ئەوروپا بمێنێتەوە، بەڵام یانە ئەوروپیەکان هیچ هەنگاوێکی نوێیان نیە بۆ گواستنەوەی و تەنها رێگەی لە بەردەمی چوون بۆ خولی سعودیە.

لوکاکو ئێستا بە تەنهایی دوور لە تیپی سەرەکی یانەکەی مەشق و ڕاهێنان دەکات، خانمە پیرەکە لەسەرداوای ئالێگری ئەوی دەوێت، بەڵام کارگێری یانەکە بەهۆی زۆری نرخەکەی دوو دڵە لە گواستنەوەی.

ئەو یاریزانە لەم دواییانەدا پەیوەندی بە ئینتەرمیلانەوە کرد بۆ ئەوەی هەوڵی گواستنەوەی بدەن، سەرەڕای هەموو ئەمانە، ئینتەر دەرگای گەڕانەوەی هێرشبەرە پێشووەکەی داخستووە و کارگێری ئەو یانەیەش لە توانایاندا نیە تێچووی گواستنەوەی خەرج بکەن.

دواجار تەنها بژاردەی رۆمێلو لوکاکو چوونی بۆ خولی سعودیە، لەبەر ئەوەی تەنها یانەکانی ئەو وڵاتە ئامادەن تێچووی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی کە 40 ملیۆن یۆرۆیە خەرج بکەن و ئامادەن مووچەیەکی خەیاڵیشی پێشکەش بکەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button