ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

مانچێستەر سیتی رافینیای کردووەتە ئامانج… بارساش رازییە

Yariga App

یاریگا –

مانچێستەر سیتی رافینیای بەڕازیلی وەک شوێنگرەوەی ریاز محرەز دەستنیشان کردووە.

رۆژنامەی فووت مێرکاتۆ بڵاویکردووەتەوە، مانچێستەر سیتی رافینیای بەڕازیلی و هێرشبەری یانەی بارسێلۆنای وەک شوێنگرەوەی ریاز محرەزی جەزائیری دەستنیشان کردووە.

پاش ئەوەی بلوو موون وەرزی رابردوو توانی سێیانە نازناوە گەورەکە بەدەستبهێنێت، دەستیکردووە بە نوێکردنەوەی پێکهاتەکەی بۆ وەرزی نوێ، کاپتنی تیپەکە ئێلکای گوندۆگان، بە گرێبەستێکی ئازاد ریزەکانی یانەکەی بەرەو بارسێلۆنا بەجێهێشت.

هەر لەو نێوەندەدا ئیمریک لاپۆرت لە سەروبەندی جێهێشتنی یانەکەدایە، رۆیشتنی کانسێلۆ یەکلایی بووەتەوە، کایل واڵکەریش بەڵێی بۆ بایرن میونشنی ئەڵمانی کردووە، لە لایەکی دیکە بێرناردۆ سیلڤا نزیکە لە پەیوەندیکردن بە یەکێک لە یانەکانی بارسێلۆنا یاخود پاریس سانجێرمان.

ریاز محرەز بلیتی جێهێشتنی مانچێستەری بڕیوە

دوو رۆژ لەمەوبەر هەمان سەرچاوە پشتڕاستی کردەوە، یانەی ئەهلی ئۆفەرێکی 20 ملیۆن یۆرۆیی پێشکەش بە یاریزانە تەمەن 32 ساڵانییەکە کردووە، محرەز بە ئۆفەرەکە رازییە و ئامادەیە پەیوەندی بە خولی رۆشەنی سعودی بکات تا هاوینی ساڵی 2025.

رافینیا وەک شوێنگرەوەی محرەز

هەر بەپێی فووت مێرکاتۆ، لە ئەگەری رۆیشتنی ریاز محرەز، پێپ گواردیۆلای راهێنەرەی یانەکە رافینیای بەڕازیلی وەک شوێنگرەوەی محرەز دەستنیشان کردووە، گواردیۆلا شێوازی یاریکردنی یاریزانەکەی بەدڵە، بە شوێنگرەوەیەکی گونجاوی محرەزی دەزانێت.

رۆژنامەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، هەر لەسەر ئەو بابەتە بەڕێوبەرانی وەرزشی هەردوو یانەی مانچێستەر سیتی و بارسێلۆنا لە گفتوگۆدان، یانە کەتەلۆنییەکە دەبێت بەر لە 31ـی ئاب بە بەهای 60 ملیۆن یاریزان بفرۆشێت تا بتوانێت یاریزانە نوێیەکانی ناونوس بکات و خۆی لە یاسای یاری خاوێنیش دەرباز بکات.

هەر بۆیە بارسێلۆنا گوێ بۆ هەر ئۆفەرێکی گونجاو دەگرێت، کە پێشکەش بە ئەستێرە تەمەن تەمەن 26 ساڵانییەکەی بکرێت و ئامادەیە دەستبەرداری ببێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button