یاریگا-
جواو فیلیکس ئەستێرەی پۆرتوگالی چاوەڕوانی ئۆفەری بارسێلۆنا دەکات.
فابریزۆ رۆمانۆی رۆژنامەنوس ڕایگەیاند کە فیلیکس نامەیەکی بۆ ناردووە و داوای کردووە بە ناوی ئەوەوە بڵاوی بکاتەوە، لە نامەکەیدا جواو فیلیکس دەڵێت: حەزدەکەم یاری بۆ بارسێلۆنا بکەم، بارسێلۆنا خەون و بژاردەی یەکەمی منە، حەزدەکەم پەیوەندیان پێوە بکەم، لە منداڵییەوە خەون بە یارییکردن بۆ بارسێلۆنا دەبینم، ئەگەر ئەوە رووبدات خەونەکەم بەدیدێت.
فابریزۆ رۆمانۆ ڕایگەیاند، بە یەکگەیشتنی جواو فیلیکس و بارسێلۆنا زۆر قورسە، چونکە تاوەکو ئێستا هیچ هەنگاوێک نەنراوە.
جێگای باسە فیلیکس تا ئێستا تەنیا ئۆفەرێکی ئاستۆن ڤێلای پێ گەیشتووە و رەتی کردووەتەوە، لە چاوەڕوانی ئۆفەری بارسێلۆنادایە.