ئینگلتەرابازاڕی گواستنهوهگرنگترین
فەرمی: راشفۆرد گرێبەستەكەی لەگەڵ مانچێستەر یونایتد نوێ كردەوە
یاریگا –
یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی بەشێوەیەكی فەرمی گرێبەستی ماركۆس راشفۆردی ئینگلیزی و ئەستێرەی یانەكەی بۆ ماوەیەكی درێژ نوێ كردەوە.
شەیتانە سوورەكان دەیەوێت پارێزگاری لە ئەستێرەكانی یانەكەی بكات و بۆ ماوەیەكی زۆر لە یانەكە بیانهێڵێتەوە.
THIS IS HOME ❤️
We couldn't be happier, @MarcusRashford 🙏#MUFC
— Manchester United (@ManUtd) July 18, 2023
هەژماری فەرمی مانچێستەر یونایتد لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر لە بەیاننامەیەكدا نوێكردنەوەی گرێبەستی راشفۆردی راگەیاند و نووسیویانە: یانەکە سەرکەوتوو بوو لە نوێکردنەوەی گرێبەستی مارکوس راشفۆرد تا هاوینی ساڵی 2028، واتە بۆ پێنج وەرزی داهاتوو.
وەرزی رابردوو راشفۆرد بەشداری لە 56 یاریدا كرد و توانی 30 گۆڵ بكات و 11 گۆڵیش دروست بكات.