ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌

رۆدریگۆ باسی ئێمباپێ دەکات

Yariga App

یاریگا –

رۆدریگۆ گۆس، ئەستێرەی بەڕازیلی یانەی ریال مەدرید دەڵێت، هیچ زانیارییەکی لەسەر پەیوەندیکردنی کیلیان ئێمباپێ بە یانەکەییەوە نییە.

ئەم هاوینە بە گشتی ئێمباپێ بووەتە بابەتی سەرەکی هەموو هەواڵەکانی بابەتی بازاڕی گواستنەوە و چەندین جاریش لە تەنیشت ناوی ریال مەدرید ناوی ئەو یاریزانە باس دەکرێت.

ئێمباپێ رایگەیاندووە کە بەنیازی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ پاریس سانجێرمان نییە و ئەم یانەیەش ئامادە نییە لە کۆتایی وەرزی داهاتوودا وەکو یاریزانێکی ئازاد لەدەستی بدات و چاوی لەوەیە لەم گواستنەوەیەدا بیفرۆشێت.

رۆدریگۆ لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ مارکا و لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بە پەیوەندیکردنی ئێمباپێ بۆ ریاڵ، رایگەیاند:

ئێمباپێ؟ لە ڕیاڵ مەدرید هەموو شتێک ئاڵۆزە. هەمیشە دەنگۆ هەیە و ئەمساڵ دەنگۆی هاری کەین هەبوو. کاتێک پەیوەندیم بە ریاڵ مەدریدەوە کرد، باس لە ئەگەری پەیوەندیکردنی پۆڵ پۆگبا دەکرا. کەواتە، من هیچ بیرۆکەیەکم لەو بارەیەوە نییە.

هەروەها گوتی:

من هیچ بیرۆکەیەکم نییە، دەبێت چاوەڕێ بکەین و بزانین دۆخەکە چێ لێدێت. بێگومان هیوادارم ئێمباپێ بێت چونکە زۆر هاوکاریمان دەکات. “ئەو ئەستێرەیەکی راستەقینەیە، بەڵام ئێمە لە راستیدا هیچ لەو بارەیەوە نازانین بۆیە پرسیارم لێ مەکەن”.

بابەتی زیاتر

Back to top button