ئاسیاسعوودیەگرنگترین

نەسڕ لە ئاستی شەوی رابردووی رۆناڵدۆ نیگەرانە

Yariga App

یاریگا

ئەفسانەی پۆرتوگالی كریستیانۆ رۆناڵدۆ چی بەسەرهاتووە؟ ئەو پرسیارەی لەلایەن زۆرێك لە هاندەرانی نەسرەوە دەكرێت لە دوای ئەو ئاستە خراپەی شەوی رابردوو بەرامبەر سێلتافیگۆ پێشكەشیكرد.

لە گواستنەوەكانی زستانەدا كریستیانۆ رۆناڵدۆ دوای هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەكەی لەگەڵ مانچێستەر یونایتد پەیوەندی بە یانەی نەسڕی سعوودیەوە كرد.

شەوی رابردوو هەردوو یانەی سێلتا فیگۆی ئیسپانی ونەسڕی سعودی لە یارییەكی دۆستانەی ئامادەكارییدا بۆ وەرزی نوێ رووبەڕووی یەك بوونەوە و یانە ئیسپانیەكە بە پێنج گۆڵی بێ وەڵام یارییەكەی بردەوە.

لە یارییەكەدا دۆن تەنیا گێمێك بەشداری كرد و لەو ماوەیەشدا چەند هەلێكی گۆڵكردنی ئاسانی لەدەستدا.

دۆن دوو هەلی گۆڵكردنی ئاسانی لەدەستدا كە هەردووكیان بە لێدانی سەر بوون.

رۆناڵدۆ وەرزی رابردوو لەگەڵ نەسر بەشداری لە 19 یاری كرد و توانی چواردە گۆڵ بكات و دوو گۆڵیش درووست بكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button