ئینگلتەرایاریگا

سۆن هیون مین ئۆفەری یانە سعودیەکانی رەت کردەوە

Yariga App

یاریگا –

سۆن هیون مین ئەستێرەی هەڵبژاردەی کۆریای باشور و یانەی تۆتنهام ئەو دەنگۆیانە رەت دەکاتەوە کە پەیوەندی بە خولی سعودییەوە بکات.

هەروەک زۆرێک لە ئەستێرە گەورەکانی تۆپی پێ سۆن هیون مینش ببوە ئامانژی یانە سعودییەکان و بە دوای راکێشانی ئەو یاریزانە بوون بۆ خولەکەیان دواجار هەوڵەکانیان شكستی هێنا نەیانتوانی بە پارە وەسوەسەی ئەم یاریزانە بکەن.

فابریزیۆ رۆمانۆ ئەمڕۆ لە تویتێکدا ئاماژەی بەوە کرد کە سۆن لە مەشقەکانی توتنهام لە تەنیشت هاری کەین و یاریزانەکانی تر دەرکەوتووە خەریکی راهێنانە. هەروەها سۆن بە رۆژنامەنووسانی گووتوە:

گەر مەبەستم رۆیشتن بۆ سعوودیە با ئەوا ئێستا لێرە ئامادە نەدەبووم و رەتی دەکاتەووە کە لەم هاوینە دا پەیوەندی بەم خوولەوە بکات.

سۆن لەگەڵ یانە ئینگلیزییەکە 372 یاری ئەنجام داوە، هەروەها توانیویەتی 145 گۆڵ تۆمار بکات لەگەڵ 80 هەلی دروست کردنی گۆڵ.

بابەتی زیاتر

Back to top button