ئیسپانیاگرنگترین

بەپەلە: ئالکاراز بووە پاڵەوانی ویمبڵدۆن

Yariga App

یاریگا

کارلۆس ئالکاراز تێنسزانی ئیسپانی و نۆڤاک جۆکۆڤیچ تێنسزانی سڕبی لە یاریی کۆتایی پاڵەوانیەتی تێنسی گراندسلامی ویمبڵدۆن رووبەڕووی یەکتری بونەوە و لە کۆتاییدا تێنسزانە ئیسپانیەکە یارییەکەی بردەوە و بۆ جاری یەکەم بووە پاڵەوان.

هەردوو تێنسزان بۆ دووەمجار لە یارییەکی کۆتایی گراندسلام رووبەڕووی یەکتری بونەوە، جاری یەکەم نۆڤاک لە یاریی کۆتایی رۆلان گارۆس توانی شکست بە رکابەرەکەی بێنێت، بەڵام ئەمجارەیان ئالکارازی لاو لە سێیەم گراندسلامی ساڵ توانی تۆلەی خۆی بکاتەوە.

ئالکاراز توانی لە یارییەکی دراماتیکی و دوای پێنج کاتژمێر رکابەرە گەورەکەی بە ئەنجامی 3 سێت بەرامبەر 2 سێت تووشی دۆڕان بکات، ئەنجامی سێتەکانیش 6،1 و 6،7 و 1،6 و 6،3 و 4،6 بوون.

بەم بردنەوەیە ئالکاراز توانی یەکەم ناسناوی گراندسلام بەدەست بێنێت و رێگری لە نۆڤاک جۆکۆڤیچ کرد پێنجەم ناسناوی لەسەر یەک بباتەوە و نەیهێشت ژمارەی ناسناوەکانی ویمبڵدۆن لەگەڵ رۆجێر فێدرەر کە خاوەنی هەشت ناسناوە یەکسان بکاتەوە.

Back to top button