ئیسپانیاتێنسگرنگترین

پاڵەوانێکی جیهانی لاسایی بێڵینگهام دەکاتەوە

یاریگا –

کارلۆس ئەلکارازی ئیسپانی ئەستێرەی ئیسپانی جیهانی تێنس، هاوشێوەی جود بێڵینگهام ئاهەنگ دەگێڕێت.

جود بێڵینگهامی ئینگلیزی، دوای پەیوەندیکردنی بە یانەی ریال مەدرید، بە ئاستێکی یەکجار بەرز دەرکەوتووە و دڵی سەرجەم هاندەرانەی یانەکەی بەدەستهێناوە، کارلۆس ئەلکارازیش یەکێکە لەو هاندەرانی بە ئەستێرە لاوەکە سەرسامە.

کارلۆس ئەلکارازی پێشەنگی تێنسزانانی جیهان و خاوەن نازناوەکانی وێبڵدۆن و ئەمریکای کراوە، هاندەرێکی سەرسەختی ریال مەدریدە، بە روونی چێژ لە ئاستە بەرزەکەی بێڵینگهام وەردەگرێت.

ئەلکاراز چەند جارێک لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ بینەری یارییەکانی ریال مەدرید بووە، راستەوخۆ لە ژووری جلگۆڕینی یاریزانانیش پێشوازی لێکراوە. تەنانەت مانگی رابردوو دانی بەوەدانا کە هەموو مەدریدیستایەک دەیەوێت ئێمباپێ بە درێسی ریال مەدرید ببینێت.

ئەستێرە ئیسپانییەکە دوای سەرکەوتنی بەسەر ئەلێکساندەر زڤێرێڤدا، سەرکەوتنی بۆ قۆناخی پێشکۆتایی پاڵەوانێتی ئەمریکای کراوە، راستەوخۆ بە بەرزکردنەوە و کردنەوەی قۆڵەکانی هاوشێوەی جود بێڵینگهام دەستی بە ئاهەنگگێڕان کرد.

دواتریش لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس، وێنەی ئاهەنگگێڕانەکەی بڵاوکردەوە و لەگەڵیدا و نوسی “سڵاو جود”

دوای دەستپێکردنی ژیانێکی وەرزشی سەرنجڕاکێش، ئەلکاراز ئێستا یاریزانە خۆشەویستەکەی ئیسپانیایە، چەند مانگێک لەمەوبەر لە یاری کۆتایی وێمبڵدن شکستی بە نۆڤاک جۆکۆڤیچ هێنا، لە کاتێکدا تەمەنی تەنیا 20 ساڵە.

هاوکات ئەستێرە ئیسپانییەکە بە کۆکردنەوەی 9,815 خاڵ و بە جیاوازی 20 خاڵ لە پێش جۆکۆڤیچ، پێشەنگی باشترین تێنسزانانی جیهانی گرتووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button