قاوەی یاریگاگرنگترین

لە قاوەی بەیانیانی یاریگا.. سعودییەکان ناوەستن و دەرزنێک ئەستێرەی دیکە دەگوازنەوە

بەدەم قاوە خواردنەوەیەک خوێنەری دوایین هەواڵ و پێشهاتە وەرزشییەکان بە

Yariga App

نیوکاسڵ یونایتد ئۆفەرێکی بە بڕی 82 ملیۆن پاوەند پێشکەش بە خڤیچا کڤاراتسخێلیا، ئەستێرەی ناپۆلی کردووە – ئێکسپرێس

فابینیۆ، بەشداری لە کەمپی مەشقی ئامادەکاری وەرزی نوێی لیڤەرپوولی لە ئەڵمانیا نەکردووە و نزیکە بە بڕی 40 ملیۆن پاوەند پەیوەندی بە ئیتیحاد سعودییەوە بکات – فابریزیۆ رۆمانۆ

جۆردان هێندرسن، کاپتنی لیڤەرپوول لەسەر مەرجە کەسییەکان لەگەڵ ئیتیفاقی سعودی رێککەوتووە – فابریزیۆ رۆمانۆ

ریاز مەحرز، ئەستێرەی مانچێستەر سیتی تاوەکو ئێستا گفتوگۆی سەرەکی نێوان ئەهلی سعودی و مانچێستەر سیتییە – فابریزیۆ رۆمانۆ

ئالان ماکسیمین، یاریزانی نیوکاسڵ یونایتد لە لایەن ئەهلی سعودییەوە داوا کراوە – کەناڵی کاس

رۆمێلو لوکاکو، ئەستێرەی بەلجیکی پەیوەندی بە ئینتەر میلانەوە ناکات، تاوەکو ئێستا چەند ئۆفەرێکی یانە سعودییەکانی پێگەیشتووە و یوڤێنتوسیش ئامادەیە ئۆفەری پێشکەش بکات – فابریزیۆ رۆمانۆ

یوڤێنتوس هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی فرانک کیسیێ، یاریزانی بارسێلۆنا دەستپێکردووە – فابریزیۆ رۆمانۆ

فرێنکی دی یۆنگ، ئەستێرەی بارسێلۆنا رەنگە پێشکەشی مانچێستەر سیتی بکرێت، وەک هەوڵێک بۆ گواستنەوەی بێرناردۆ سیلڤا – میرەر

یولی هۆنێس، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری بایرن میونشن پێی وایە، هاری کەین لەم هاوینەدا دەچێتە بۆندسلیگا – کیکەر

وێستهام لە نزیکەوە چاودێری هاری ماگوایەر، بەرگریکاری مانچێستەر یونایتد دەکات – تێلێگراف

تۆتنهام خۆی لەگەڵ گواستنەوەی دوسان ڤلاهۆڤیچ، ئەستێرەی سربی و یوڤێنتوس تاقی دەکاتەوە – رودی گالێتی 

پیێر ئۆبامیانگ ئامادەیە لە چێڵسییەوە پەیوەندی بە مارسیلیا بکات – گۆڵ

بابەتی زیاتر

Back to top button