یاریگا-
یارییەکانی وێمبڵدۆن، کە سێهەم پاڵەوانێتی گراندسلامە لەم ساڵدا گەیشتە قۆناخی چوارگۆشەی زیڕین.
ئەمڕۆ چوارشەممە، هەردوو یاریزان کارلۆس ئەلکاراز و دانێل مێدڤیدیڤ سەرکەوتنیان بەدەست هێنا و لە قۆناخی داهاتوودا رووبەڕووی یەکتر دەبنەوە لە پێش کۆتایی.
جێگای باسە هەریەکە لە نۆڤاک جۆکۆڤیچ و یانیک سینێر پێشتر خۆیان گەیاندبووە ئەو قۆناخە و رۆژی هەینی یەکەم یاریی چوار گۆشەی زێڕین ئەنجامدەدەن.
لە وێمبڵدۆنی ئەمساڵدا، جۆکۆڤیچ چاوی لە شکاندنی ریکۆردەکەی خۆیەتی و هەوڵ دەدات نازناوی 24 هەم لە پاڵەوانێتیە گەورەکانی جیهان گراندسلام بۆ تێنسی سەرزەوی بەدەست بهێنێت.