ئیتاڵیا

هیلال ئەمجارەیان زانیۆلۆ دەکاتە ئامانج

Yariga App

یاریگا

یانەی هیلالئ سعودی بیر لە گواستنەوەی نیکۆلۆ زانیۆلۆ دەکاتەوە، ئەگەری ئەوە هەیە ئەم یاریزانە ئیتاڵییە دوای بەسەربردنی نیو وەرز لە گەلاتەسەرای تورکیا بەجێبهێڵێت و بەرەو سعودیە بڕوات.

بەگوێرەی هەواڵێکی ڕۆژنامەی گازێتا دیلۆ سپۆرت، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا یانەی هیلال دانوستانە سەرەتاییەکانی لەگەڵ نیکۆلۆ زانیۆلۆ، یاریزانە ئیتاڵییەکەی گالاتاسەرای دەستپێکردووە و، ئۆفەری زارەکی خۆیان پێشکەش کردووە کە بڕی 20 بۆ 30 ملیۆن یۆرۆ بۆ هەر وەرزێکە.

پێدەچێت زانیۆلۆ هێشتا بە تەواوی قەناعەتی بەم گواستنەوەیە نەبێت، بەڵام ئەگەر وەک میدیاکانی تورکیا دەڵێن 120 ملیۆن یۆرۆ لە ماوەی گرێبەستێکی 4 ساڵەدا ڕاست بێت، ئەوا ڕەزامەندی ڕەهای خۆی ڕادەگەیەنێت. لە ئێستادا تۆپەکە لە گۆڕەپانی هیلالدایە و لە ڕۆژانی داهاتوودا دەبێت چاوەڕێی قۆناغە پێشکەوتووەکانی ئەم دانوستانانە بین.

زانیۆلۆ لە مانگی یەکی ئەمساڵدا بە گرێبەستێکی 15 ملیۆن یۆرۆیی ڕۆمای جێهێشت و چووەتە تورکیا و ئەگەر گالاتاسەرای بیفرۆشێت 20%ی کرێی گواستنەوەی زانیۆلۆ بۆ ڕۆما دەچێت.

هیلال پێشتر هەر یەکە لە خالیدۆ کۆلیبالی لە چێڵسی و رۆبێن نێڤێز لە وۆلڤەرهامبتن و هەروەها ساڤیچی لە ریزەکانی یانەی لازیۆ گواستووەتەوە ریزەکانی.

بابەتی زیاتر

Back to top button