سعوودیەگرنگترین

نەسڕی سعودی سزا درا

Yariga App

یاریگا-

یانەی نەسڕی سعودی بەهۆی گرێبەستێکی ساڵی 2018 وە سزا دەدرێت.

ئەحمەد موسا کە یاریزانێکی نەیجیریە ساڵی 2018 بە گرێبەستێک کە بڕەکەی 40 ملیۆن یۆرۆ بوو لە لێستەر سیتیەوە پەیوەندی بە نەسڕی سعودییەوە کرد، بەڵام تاوەکو ئێستا شایستە داراییەکانی ئەو یاریزانە نەدراوە بە یانەی لێستەر کە بڕەکەی 2 ملیۆن ریاڵی سعودییە.

بە هۆی ئەو کێشەوە فیفا ڕێگەنادات نەسڕ هیچ یاریزانێکی ناوخۆیی بکرێت تاوەکو ئەو بڕە دەدات بە لێستەر.

دووەم کێشە کە دووبارە نەسڕ سزادراوە لە لایەن فیفاوە، ئەو بڕەیە کە پێویستە بدرێت بە رۆی ڤیتۆریا ڕاهێنەری یانە سعودییەکە کە ساڵی 2020 لە ئەرکەکەی دوورخرایەوە، ئەو بڕەش 8 ملیۆن یۆرۆیە.

نەسڕ هەتاوەکو ئەو بڕە نەدات بە راهێنەرە پۆرتوگالییەکە، ناتوانێت هیچ گرێبەستێکی بیانی واژۆ بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button