ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

بە فەرمی ئارسیناڵ گرێبەستەکەی ویلیام سالیبای نوێکردەوە

ژمارەی درێسەکەیشی گۆڕانکاری پێکرا

Yariga App

یاریگا –

بە شێوەیەکی فەرمی یانەی ئارسیناڵ گرێبەسی ویلیام سالیبای فەڕەنسی نوێکردەوە.

پێگەی فەرمی ئارسیناڵ بڵاویکردووەتەوە، گرێبەستی بەرگریکاری فەڕەنسی تیپەکەمان ویلیام سالیبامان بۆ ماوەیەکی درێژخایەن نوێکردەوە.

گرێبەستە نوێیەکەی یاریزانە تەمەن 22 ساڵانییەکەی گەنەرز تا هاوینی ساڵی 2027 دەبێت، لەگەڵ بژاردەی نوێکردنەوەی گرێبەستەکە بۆ وەرزێکی دیکەش.

هەروەها لەپای ئاستە بەرزەکەی لەگەڵ یانەکەدا، مووچەی ناوبراو بەرزکراوەتەوە، ساڵانە 10 ملیۆن پاوەند لە یانەکەی وەک مووچە وەردەگرێت.

میکێل لەرتێتای راهێنەری یانەکە لە بارەی نوێکردنەوەی گرێبەستی یاریزانەکەی گوتی:

دەمێکە دەمانویست گرێبەستی سالیبا نوێ بکەینەوە، وەرزی رابردوو سەلمانی چەندە گرنگە بۆمان و ئاستێکی زۆر بەرزی پێشکەشکرد.

لە درێژەی قسەکانیدا گوتی:

لە تەمەنی 22 ساڵیدایە و ئاستێکی سەرنجڕاکێش پێشکەش دەکات، کاتی زیاتری لەپێشە بۆ ئەنجامدانی کاری گەورەتر و بەرەوپێشچوونی زیاتر، زۆر خۆشحاڵین بە مانەوەی لە تیپەکەمان.

بەرگریکارە تەمەن 22 ساڵانییەکەی گەنەرز، وەرزی رابردوو 33 یاری بۆ یانەکەی کرد، 3 گۆڵی کرد و 1 گۆڵیشی درووستکرد، سەرکردایەتی هێڵی بەرگری تیپەکەی کرد بۆ بەدەستهێنانی پلەی دووەمی پرێمەرلیگ.

هاوکات سالیبا وەرزی داهاتوو درێسی ژمارە 2ـی ئارسیناڵ دەپۆشێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button