ئه‌وروپائیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌

بارسێلۆنا گرێبەستی هێرشبەرە لاوەکەی نوێدەکاتەوە

یاریگا
کارلۆس پێرێز، هێرشبەری لاوی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا گرێبەستەکەی بۆ ماوەی دوو وەرزی دیکە درێژ دەکرێتەوە.

رۆژنامەی وەرزشی مۆندۆدێپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی بڵاویکردۆتەوە یاریزانە 21 ساڵانەکەی بارسا بە ئاستە بەرزەکەی بەرپرسانی یانەکەی ناچار کردووە بیر لە نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی بکەن و بۆ ئەم مەبەستەش کەتەلۆنیەکان دەیانەوێت گرێبەسی ئەو یاریزانە تاوەکو ساڵی 2022 نوێ بکەنەوە.

پێرێز پێگەیشتووی ئەکادیمیای لاماسیایە و لەم وەرزە بەشداری سێ یاریکردووە و گۆلێك و دوو پاسی گۆڵی تۆمار کردووە.

Back to top button