ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

فەرمی: ریس نێڵسن گرێبەستەكەی لەگەڵ ئارسیناڵ نوێ كردەوە

Yariga App

یاریگا –

بە شێوەیەكی فەرمی یانەی ئارسیناڵی ئینگلیزی گرێبەستی ریس نێڵسن هێرشبەری ئینگلیزی یانەكەی نوێ كردەوە.

هەژماری فەرمی ئارسیناڵ بە پارچە ڤیدیۆیەك نوێكردنەوەی گرێبەستی هێرشبەرەكەی تا ساڵی 2027 راگەیاند.

هێرشبەرە 23 ساڵانەكەی گەنەرز لە لاوانی یانەكەوە پێگەیشتووە و دوو وەرز بە شێوەی خواستن یاری بۆ یانەكانی هۆفنهایم و فاینۆرد كردووە.

وەرزی رابردوو نێڵسن بەشداری لە 18 یاریدا كرد لەگەڵ ئارسیناڵ و توانی سێ گۆڵ بكات و سێ گۆڵیش درووست بكات.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button