هەولێر گرێبەستی راهێنەرەکەی نوێکردەوە
یاریگا
عەباس عوبێد راهێنەری یانەی هەولێر بەهۆی ئەنجامە باشەکانی یانەکەی ناچار کرد گرێبەستەکەی بۆ وەرزێکی دیکە نوێ بکاتەوە.
یانەی هەولێر نوێکردنەوەی گرێبەستی عەباس عوبێدی ڕاهێنەر یانەکەی بۆ وەرزێکی دیکە ڕاگەیاند، ئەمەش دوای ئەو ئەنجامە باشانەی لەگەڵ یانەکەی لە قۆناغی دووەمی خولی نایابی عێراق بەدەستی هێناون.
دوای وەرگرتنی پۆستی راهێنەرایەتی یانەی هەولێر، عەباس عوبێد توانی ئەو یانەیە لە ناوچەی دابەزین رزگار بکات و ئەو یانەیە بگەینێتە پلەی حەوتەمی ریزبەندی، لە کاتێکدا پێش هاتنی یانەکەی قەڵا و منارە لە پلەکانی کۆتایی ریزبەندی بوو و مەترسی زۆریشی لەسەر بوو.
بە گشتی لەوەتەی پۆستی راهێنەرایەتی یانەی هەولێری گرتووەتە ئەستۆ، عەباس عوبێد لە کۆی 16 یاریی توانیویەتی 10 بردنەوە و 3 دۆڕان و 3 بەرامبەربوون بۆ یانەکەی پایتەختی کوردستان تۆمار بکات.
هەولێر ئەم وەرزە لە کۆی 35 یاریی لە خولی نایابی عێراق خاوەنی 13 بردنەوە 10 یەکسانبوون و 11 دۆڕانە و بە کۆکردنەوەی 49 خاڵ لە پلەی حەوتەمی ریزبەندی دێت، ئەو یانەیە لەم گەڕەی خولی نایابی عێراق لە یاریگای خۆی رووبەڕووی یانەی زاخۆ دەبێتەوە.