قاوەی یاریگاگرنگترین

لە قاوەی بەیانیانی یاریگا.. پارەی ئێمباپێ یەکلایی کراوەتەوە و رامۆس ئەوروپا جێدەهێڵێت

بەدەم قاوە خواردنەوەیەک خوێنەری دوایین هەواڵ و پێشهاتە وەرزشییەکان بە

Yariga App

پاریس سانجێرمان ئامادەیە بە بڕی 206 ملیۆن پاوەند دەستبەرداری کیلیان ئێمباپێ ببێت – دەیلی مەیڵ

یانەیەکی سعودی بڕی 25 ملیۆن پاوەندی پێشکەش بە جیانلویجی بوفۆن، گۆڵپارێزی پێشووی یوڤێنتوس و پاریس سانجێرمان کردووە – دەیلی مەیڵ

سێرجیۆ رامۆس بووەتە ئامانجی داهاتووی ئینتەر مەیامی، پێشبینی دەکرێت لە چەند رۆژی داهاتوودا ئۆفەرێکی فەرمی پێشکەش بکرێت – میرەر

یۆشکۆ ڤاردیۆل، بەرگریکاری لایپزیگ نزیکە بە بڕی 86 ملیۆن پاوەند پەیوەندی بە مانچێستەر سیتییەوە بکات – تێلێگراف

مارکۆ سیلڤا، راهێنەری فولهام ئۆفەرێکی 17 ملیۆن پاوەندی خولی سعودی رەتکردەوە – iNEWS

یوڤێنتوس و ئارسیناڵ لە نزیکەوە چاودێری دۆخی ئێمریک لاپۆرت، بەرگریکاری مانچێستەر سیتی دەکەن، چونکە داهاتووی ناڕوونە – موندۆ دیپۆرتیڤۆ

میلان بڕی 14 ملیۆن یۆرۆی پێشکەشی کریستیان پولیسیچ، ئەستێرەی چێڵسی کردووە – ئاتلێتیک

مانچێستەر سیتی دەیەوێت گرێبەستی کایڵ وۆڵکەر نوێ بکاتەوە، سەرەڕای گرنگییەکانی بایرن میونشن – فابریزیۆ رۆمانۆ

وۆڵڤز ئۆفەرێکی ناپۆلی بۆ گواستنەوەی ماکس کیلمانی رەتکردەوە – ئاتلێتیک

وێستهام دەیەوێت تایلەر ئادامس، ناوەڕاستکاری ئەمریکی و لیدز یونایتد بگوازێتەوە ریزەکانی – یۆرکشایەر ئیڤینینگ پۆست

جیسێ لینگارد، یاریزانی پێشووی مانچێستەر یونایتد و نۆتینگهام فۆرێست لەگەڵ ئینتەر مەیامی مەشقەکانی دەکات، ئەمەش دوای رەتکردنەوەی لە لایەن وەین روونی، راهێنەری دی سی یونایتد – میرەر

بابەتی زیاتر

Back to top button