گرنگترینوه‌رزشه‌کانی دیکە

وێمبڵدۆن سێهەم پاڵەوانێتی گراندسلام لە ساڵدا

Yariga App

یاریگا-

ئەمڕۆ دووشەممە پاڵەوانێتی وێمبڵدۆن بۆ تێنسی سەرزەوی دەست پێدەکات، وێمبڵدۆن سێهەم پاڵەوانێتی گراندسلامە لە ساڵدا.

گراندسلام؟

  • ساڵانە چوار پاڵەوانێتی گەورە لە تێنسی سەرزەوی ئەنجامدەدرێت، پێیان دەوترێت گراندسلام، براوەی پاڵەوانێتیەکە دەبێتە خاوەنی 2000 خاڵ.
  • ئوسترالیای کراوە، رۆلان گارۆس، وێمبڵدۆن، ئەمریکای کراوە، ناوی ئەو چوار پاڵەوانێتیەیە.
  • نۆڤاک جۆکۆڤیچ خاوەنی زۆرترین ناسناوی گراندسلامە بە 23 ناسناو، رافایل نادال دووەمە بە 22 ناسناو.

پاڵەوانێتی وێمبڵدۆن بۆ یەکەمین جار لە ساڵی 1877 ئەنجامدرا، ئەم پاڵەوانێتیە لە سەر یاریگای چیمەن یارییەکانی ئەنجامدەدرێت، لە شاری لەندەن لە ئینگلتەرا بەرێوەدەچێت.

رۆجێر فێدرەر خاوەنی زۆرترین ناسناوی پاڵەوانێتیەکەیە بە 8 ناسناو.

لە وێمبڵدۆنی ئەمساڵدا، فێدرەر بەشداری ناکات چونکە وازهێنانی ڕاگەیاند ساڵی پار، رافایل نادال بەشداری نەکات بە هۆی پێکانەوە، هەر یەکە لە نۆڤاک جۆکۆڤیچ و ئەلکارازی ئیسپانی پاڵێوراوی سەرەکین بۆ بردنەوەی ناسناوەکە.

یارییەکان لە ماوەی دوو هەفتەدا ئەنجامدەدرێت، ڕۆژی یەک شەممە 16 ی تەمووز یاریی کۆتایی بەڕێودەچێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button