ئیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

ریال مەدرید شوێنگرەوەی ئێمباپێ دەستنیشان دەکات

Yariga App

یاریگا –

ریال مەدرید نایەوێت خۆی بکاتە دیلی کیلیان ئێمباپێ و خەریکە جێگرەوەیەکی بۆ پەیدا دەکات.

پێگەی کالچیۆ مێرکاتۆ بڵاویکردووەتەوە، ریال مەدرید بیر لە گواستنەوەی دوسان ڤلاهۆڤیچ، هێرشبەری یوڤێنتوس بە شێوەی خواستن دەکاتەوە.

ریال مەدرید دەمێکە خۆی بە هیوای ئێمباپێیەوە کردووە، بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ شتێک یەکلایی نەبووەتەوە، چونکە هاوینی داهاتوو ئەستێرە فەرەنسییەکە دەتوانێت بە خۆڕایی پاریس سانجێرمان جێبهێڵێت، ئەمەش دوای بەسەرچوونی گرێبەستەکەی، بەڵام پاریس دەیەوێت ئەمساڵ رێگە بە چوونە دەرەوەی کیلیان بدات، تاوەکو پارەی دەستبکەوێت.

مەدرید دەیەوێت بۆ ماوەی یەک وەرز ڤلاهۆڤیچ بگوازێتەوە، ئەگەر بیر لە گواستنەوەی هەمیشەییش بکاتەوە، ئەوا بەهای ڤلاهۆڤیچ دەگاتە 90 ملیۆن یۆرۆ.

پێگەکە روونیکردووەتەوە، فلۆرێنتینۆ پێرێز خەریکی دۆزینەوەی میکانیزمێکی نوێیە، تاوەکو لە ئەگەری گواستنەوەی هەمیشەیی ئەستێرە سڕبییەکە، زیاتر لە 20 ملیۆن یۆرۆ خەرج نەکات.

لە لایەکی دیکەوە، 90min بڵاویکردووەتەوە، ریال مەدرید ئێستا سێ بژاردەی بۆ شوێنگرتنەوەی ئێمباپێ دەستنیشانکردووە، ئەوانیش بریتین لە هاری کەین، هێرشبەری تۆتنهام، ڤیکتۆر ئۆسیمین، هێرشبەری ناپۆلی و دوسان ڤلاهۆڤیچ، ئەستێرەی یوڤێنتوس.

بابەتی زیاتر

Back to top button