ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

لاپۆرتا هێرشێکی توند دەکاتە سەر لالیگا

Yariga App

یاریگا –

خوان لاپۆرتا، سەرۆکی بارسێلۆنا جارێکی دووپات لە بێ تاوانی یانەکەی لە کەیسی نێگرێیرا دەکاتەوە.

لاپۆرتا جەختیدەکاتەوە، تۆمەتەکانی دژی یانەکەی هۆکارەکەی بۆ رازی نەبوونی یانەکەی لەسەر پڕۆژەی CVC لەگەڵ لیژنەی لالیگا دەگەڕێنێتەوە.

لاپۆرتا لە لێدوانێکیدا لەگەڵ کەناڵی TV3 روونیکردەوە

کەیسی نێگرێیرا، هەڵمەتێک بوو لە دژی بارسێلۆنا، کارکردن بە شێوەی راوێژکاری لەگەڵ ناوبژیوانان تاوان نییە، بەڵام بارسێلۆنا هیچ ناوبژیوانێکی نەکڕیوە، ئێمەش ئەو بەرپرسیارەتیەمان نەزانی، ئەگەر کوڕی ناوبژیوانێک راوێژت پێ بدات، لە کۆنتڕۆڵ دەردەچێت، چونکە هەڵمەتێک هەیە بۆ گۆڕینی ئاڕاستە لە یانەوە بۆ کۆمپانیا.

لاپۆرتا باسی پڕۆژەی CVC کرد و بە هۆکارێک بۆ هەڵمەتەکە دادەنێت

ئێمە لەسەر پڕۆژەی CVC رازی نەبووین، بۆیە کەیسی نێگرێیرایان لە دژی ئێمە جوڵاند، پڕۆژەی CVC گرنگ نییە بەلای ئێمەوە، ئێمە بە دوای چارەسەر دەگەڕاین، تاوەکو یانەکە رزگار بکەین، لە 25%ی مافی یارییەکانمان بە بڕی 686 ملیۆن یۆرۆ فرۆشت، چەندین بابەتی دیکەمان چارەسەر کرد، بەڵام هێشتا کورت هێنان بە بڕی 200 ملیۆن یۆرۆ هەیە، ئێستا بە گوێرەی پلانێک دەمانەوێت چارەسەری بکەین.

لاپۆرتا بە وردەکارییەوە باسی لە پڕۆژەی CVC کرد

یەکێک لە مەرجەکانی پڕۆژەی CVC مانەوەی خاڤیێر تێباس، سەرۆکی دەستەی لالیگایە. یەکەم جار بۆ 15 ساڵ و دواتر بۆ هەشت ساڵ، هەروەها لە بڕگەکانی پڕۆژەکەدا هاتووە، مووچەی تێباس دوو ئەوەندە زیاد دەبێت. پێیان گوتین، ئەگەر رێگە بەم پڕۆسەیە بدەن، ئەوا 15%ی یاری خاوێن بە ئێمە دەدەن و کێشەکان چارەسەر دەبێت، پێشیان راگەیاندین، ئەگەر رێککەوتنەکە نەکەین، ئەوا رێگە بە گواستنەوەی یاریزانان بۆ بارسا نادەن.

لە ساڵی 2021 یانەکانی بارسێلۆنا، ریال مەدرید و ئاتلێتیک بیلباو سکاڵایان لە دژی دەستەی لالیگا بەرزکردەوە، وەک ناڕەزاییەک لەسەر رێککەوتنی نێوان دەستەکە لەگەڵ دامەزراوەی CVC بۆ وەبەرهێنان.

بە گوێرەی رێککەوتنەکە، یانەکان بە بڕی 2.7 ملیار یۆرۆ بۆ کاری وەبەرهێنان وەردەگرن، لە بەرامبەر پێدانی 11%ی مافی گواستنەوەی یارییەکان بۆ دامەزراوەی CVC بۆ ماوەی پێنج ساڵ.

بابەتی زیاتر

Back to top button