ئیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

بارسا هەنگاوە چاوەڕوانکراوەکە دەنێت

Yariga App

یاریگا –

بارسێلۆنا هەوڵەکانی لەگەڵ سوفیان ئەمرابت، ئەستێرەی مەغریبی و فیۆرێنتینا دەستپێکردووەتەوە.

رۆژنامەی سپۆرت بڵاویکردووەتەوە، بارسێلۆنا گەیشتووەتە بڕیاری کۆتایی و دەیەوێت گرێبەست لەگەڵ ئەمرابت واژۆ بکات، ئەمەش دوای شکستهێنانی یانە کاتالۆنییەکە لە گەڕاندنەوەی لیۆنێل مێسی، کە لە چەند رۆژی داهاتوودا پەیوەندی بە ئینتەر مەیامییەوە دەکات.

لە راپۆرتی رۆژنامەکەدا هاتووە، بارسێلۆنا دەیەویست لیۆ مێسی و ئەمرابت بۆ وەرزی داهاتوو ئامادە بکات، ئەمەش بۆ پێکهێنانی پێکهاتەیەکی نوێ لە ژێر سەرپەرشتی چاڤی هێرناندێز. ئێستا بارسا تەواوی سەرنجەکەی لەسەر ئەمرابت داناوە و دەیەوێت بیکاتە بناخەی هێڵی ناوەڕاستی وەرزی داهاتوو.

ئەمرابت باشترین شوێنگرەوەی سێرجیۆ بوسکێتسە، کە ئەویش ریزەکانی بارسای جێهێشت و پەیوەندی بە مەیامییەوە کرد.

بارسێلۆنا گرێبەستی لەگەڵ ئیلکای گوندۆگان واژۆ کرد، ئێستاش سەرنجی لەسەر ئەستێرە مەغریبییەکە داناوە و لەم هەفتەیەدا، ئۆفەری فەرمی پێشکەشی فیۆرێنتینا دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button