ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌فه‌ره‌نسا

لیڤەرپوول هاوکێشەی گواستنەوەی ئێمباپێ بۆ ریال مەدرید تێکدەدات

Yariga App

یاریگا –

لیڤەرپوول خەریکە هاوکێشەی مێرکاتۆی هاوینە دەگۆڕێت و گرێبەست لەگەڵ کیلیان ئێمباپێ واژۆ دەکات.

مارکۆ کیرێمیر، بریکاری یاریزانان کە لە فێدراسیۆنی تۆپی پێی نێودەوڵەتی فیفا کار دەکات روونیکردووەتەوە، لیڤەرپوول ئامادەکاری بۆ پێشکەش کردنی ئۆفەرێک بە بڕی 329 ملیۆن دۆلار بە کیلیان ئێمباپێ، ئەستێرەی پاریس سانجێرمان دەکات.

کیردەمیر یەکێکە لە دیارترین ئەو کەسانە لە بواری گواستنەوەی یاریزانان کار دەکەن، بە رۆژنامەی مارکای راگەیاندووە

هەفتەی داهاتوو چەند هەواڵێکی نوێ دەبن، لە ئینگلتەرا و ئەڵمانیا گوێمان لە هەواڵی نوێ دەبێت. ئێستا لیڤەرپوول رکابەری لەگەڵ ریال مەدرید دەکات و دەیەوێت نرخی داواکراو پێشکەش بە ئێمباپێ بکات، ئەو نرخە دەگاتە نزیکەی 300 ملیۆن یۆرۆ.

ئێمباپێ پەیوەندییەکانی لەگەڵ قەتەرییەکان تێکچووە و لە ناوەڕاستی ئەم مانگە رایگەیاند، لە هاوینی ساڵی 2024 ریزەکانی پاریس سانجێرمان جێدەهێڵێت، ئەمەش وایکردووە پاریس بیر لە فرۆشتنی بکاتەوە.

کیردەمیر قسەی لەگەڵ بەرپرسانی باڵای پاریس سانجێرمان کردووە و دەڵێت، قەتەرییەکان زۆر تووڕەن و بڕوایان وابوو، ئێمباپێ گرێبەستەکەی نوێ دەکاتەوە.

ریال مەدرید کە چەندین ساڵە بە دوای ئێمباپێیەوەیە، تاوەکو ئێستا نەیتوانیوە پارەی داواکراو پێشکەش بە پاریس بکات، ئەمەش وایکردووە لیڤەرپوول بچێتە نێو کێبڕکێیەکە و هەوڵی گواستنەوەی ئەستێرە فەرەنسییەکە بدات.

بابەتی زیاتر

Back to top button