بازاڕی گواستنه‌وه‌سعوودیەگرنگترین

فێرمینیۆ پەیوەندی بە خولی سعودی دەکات

Yariga App

یاریگا –

رۆبێرتۆ فێرمینیۆی بەڕازیلی پەیوەندی بە یانەی ئەهلی سعودی دەکات.

رۆژنامەنووس فابریزیۆ رۆمانۆ بڵاویکردووەتەوە، یانەی ئەهلی سعودی لەگەڵ رۆبێرتۆ فێرمینیۆ لە گفتوگۆدایە بۆ گواستنەوەی ئەو یاریزانە بەرەو خولی رۆشەنی سعودی.

بەپێی قسەکانی رۆمانۆ، دانوستانەکان بەردەوامن، سعودییەکان چاوەڕوانی وەڵامی کۆتایی هێرشبەرە تەمەن 31 ساڵانییەکەی پێشووی لیڤەرپوولن.

فابریزیۆ ئاماژەی بەوەش کردووە، ئەگەر یانەکە تا کۆتایی ئەم هەفتە لەلایەن بۆبییەوە گڵۆپی سەوزی بۆ هەڵبکرێت، ئەوا دەستدەکات بە ئامادەکاری بۆ کردنی پشکنینە پزیشکییەکان.

فێرمینۆ پاش هەشت وەرز یاریکردن بە درێسی لیڤەرپوول، لە کۆتایی وەرزی رابردوو ماڵئاوایی لە یانەکە کرد، بە درێسی رێدزیش لە 362 یاری 111 گۆڵی کرد و 79 گۆڵیشی درووستکرد.

توانی هەر حەوت نازناوەکەش لەگەڵ یانەکە بەدەستبهێنێت، کە لە گرنگترینیان بەدەستهێنانی نازناوی چامپیۆنزلیگ و بەدەستهێناننی نازناوی پرێمەرلیگ بوو، کە یانەکە 30 ساڵ بوو لەو نازناوە بێبەش بوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button