ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌فه‌ره‌نساگرنگترین

فەڕەنسا و ماکرۆن بەنیازی فشار خستنە سەر ئێمباپێن

Yariga App

جارێکیتر یەکێتی تۆپی پێی فەڕەنسا و ئیمانوێل ماکرۆنی سەرۆک ئەو وڵاتە، هەوڵی رازیکردنی کیلیان ئێمباپێ دەدەن بە مانەوە لە پاریس سان جێرمان.

کیلیان ئامانجی مانەوەیە بۆ ساڵێکی دیکە و پاشان رووبکاتە مەدرید بەڵام پاریس سەرلەنوێ لە هەوڵدایە ئەو یاریزانە بە تازەکردنەوەی گرێبەستەکەی رازی بکات.

ئەمڕۆ هەواڵی ئەوەهەبوو، هاوشێوەی هاوینی رابردوو ماکرۆن قسە لەگەڵ ئێمباپێ دەکات و دەیەوێت رازی بکات، دوای ئەوەش موندۆ دیپۆرتیڤۆ لێدوانی لە فیلیپ دیالۆی سەرۆکی  فیدراسیۆنی تۆپی پێی فەڕەنسا وەرگرتووە و جگە لە پشراستکردنەوەی ئەو هەواڵە دەڵێت

هەمووان دەیانەوێت باشترین یاریزانرەکان لە خولەکەیان یاری بکەن، باشترینەکان وات لێدەکەن خەون ببینی و دەتوانن گۆڕانکاری دروست بکەن لە یاری دا. تا زیاتر لە خولەکەت بمێننەوە بۆ ئەو خولە باشترە، ئێمەش وەکو سەرۆک ماکرۆن ئامادەین گفتوگۆی لەگەڵ بکەین بەڵام بڕیاری کۆتایی لەدەستی ئێمەدا نیە و لای خۆیەتی

پاریس نایەوێت بێ بەرامبەر دەستبەرداری ئێمباپێ ببێت و لە باری رازی نەکردنی بە تازەکردنەوەی گرێبەستەکەی، ئەوا بە ئەگەرێکی زۆرەوە لە هاوینی ئەمساڵدا هەوڵی فرۆشتنی دەدەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button