ئینتەر مەیامی یاریزانێكی دیكەی بارسێلۆنای دەوێت
یاریگا –
یانەی ئینتەر مەیامی ئەمریكی گفتوگۆكانی چڕ كردووەتە بۆ بەدەستهێنانی تواناكانی جۆردی ئەلبا لە ماوەی گواستنەوەكانی هاوینەدا.
ئەلبا گرێبەستەكەی لەگەڵ بارسێلۆنا بە رەزامەندی هەردوولا هەڵوەشاندەوە و یانە كەتەلۆنییەكە رۆیشتنی یاریزانە ئیسپانیەكەی لە ریزەكانی یانەكەی راگەیاند.
زۆربەی رۆژنامەكان باس لەوە دەكەن كە ئینتەر مەیامی دەیەوێت واژۆی بەرگریكارەكەی باڵی چەپی بارسێلۆنا بەدەست بهێنێت لە ماوەی گواستنەوەكانی هاوینەدا.
بەپێی زانیاریەكانی رۆژنامەی ماركا یانە ئەمریکییەکە لە دوایین کاتژمێرەکاندا دانوستانەکانی چڕتر کردووەتەوە بە مەبەستی کۆتاییهێنان بە گرێبەستەکە و رفاندنی لە یانە سعودییەکان بە زووترین کات.
رۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، ئینتەر مەیامی هەوڵدەدات سێ یاریزانەكەی پێشووی بارسێلۆنا لە یانەكەیدا کۆبکاتەوە کە بریتین لە لیۆنێل مێسی و سێرخیۆ بۆسکێتس و جۆردی ئەلبا، یانە ئەمریکییەکە پێشتر سەرکەوتوو بووە لە گواستنەوەی دوو یاریزانەكەی دیكە.
لە ساڵی 2012 ئەلبا لە ڤالینسیاوە پەیوەندی بە بارسێلۆناوە كرد و توانی لەگەڵ یانە كەتەلۆنییەكە 16 نازناو بباتەوە.