ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌فه‌ره‌نساگرنگترین

پلانی ئێمباپێ بۆ پەیوەندیکردن بە ریال مەدرید چۆنە؟

Yariga App

یاریگا –

کیلیان ئێمباپێ خەریکە دەبێتە یەکەم یاریزان لە مێژووی تۆپی پێدا نزیکەی 200 ملیۆن وەک پاداشت و شیرینی وەربگرێت، دوور لە مووچە و گرێبەستەکەی.

هەرچەندە ئێمباپێ بەردەوامبوونی خۆی لەگەڵ پاریس سانجێرمان بۆ وەرزی داهاتوو پشتڕاستکردووەتەوە، بەڵام دەنگۆکان لەسەر گواستنەوەی بۆ ریال مەدرید زۆر بوون.

رۆژنامەی مارکا بڵاویکردووەتەوە، ئێمباپێ دەیەوێت بۆ وەرزی داهاتوو لە پاریس بمێنێتەوە و مووچەی 60 ملیۆن یۆرۆش وەربگرێت ئەمە جیا لە 90 ملیۆن یۆرۆ کە لە ژێر ناونیشان (وەفا)ی بۆ یانە پاریسییەکە وەردەگرێت. چونکە هەردوولا لەسەر لە مانگی حوزەیرانی پێشوو لەسەر ئەم بەندانە رێککەوتبوون، واتە ئێمباپێ ئەگەر لە پاریس بمێنێتەوە، 150 ملیۆن یۆرۆ وەردەگرێت.

بە گوێرەی ئەو پلانەی داڕێژراوە، ئێمباپێ لە یەنایەری ساڵی داهاتوو، گرێبەست لەگەڵ ریال مەدرید واژۆ دەکات و بڕی 100 بۆ 125 ملیۆن یۆرۆ وەک پاداشت و شیرینی لە یانە مەدریدییەکە وەردەگرێت.

پاریس سانجێرمان هەستی بە فێڵ کردووە، رۆژنامەی مارکا روونیکردووەتەوە، ئەگەر پاریس لە رۆیشتنی ئێمباپێ پشتڕاست ببەنەوە، ئەوا لە چەند رۆژی داهاتوودا ناوی دەخەنە مێرکاتۆ.

لە هاوینی رابردوودا، ئێمباپێی 24 ساڵان نزیک بوو پەیوەندی بە ریال مەدرید بکات، چونکە گرێبەستەکەی بەسەردەچوو و لە گواستنەوەیەکی ئازاد دا دەبووە یاریزانی مەدرید. بەڵام ئەمە رووی نەداوە و پاریس گرێبەستەکەی تاوەکو 2025 نوێکردەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button