یاریگا-مارکوس تورام بەفەرمی پەیوەندی بە ئینتەرمیلانی ئیتاڵییەوە کرد.
تورام سەرەتا پاریس سان جێرمانی رەتکردەوە لەپێناو پەیوەندیکردن بە ئەیسی میلان لە رۆژی پێنج شەممەدا، بەڵام لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ئینتەرمیلان توانی ئەو یاریزانە لە ئەیسی برفێنێت.
یاریزانەکە لە تویتەر بەفەرمی گواستنەوەکەی راگەیاند و بەگوێرەی فابریزیۆ رۆمانۆ مووچەکەی لە نێوان ٦ بۆ ٦.٥ ملیۆن یۆرۆی ساڵانە دەبێت.
تورام لە ٢٠١٩ ـەوە یاری بۆ میونشن گلادباخ دەکات و لەو ماوەیەدا تا کۆتایی ئەمساڵ ٣٩ گۆڵی تۆمارکرد، بەڵام گرێبەستەکەی تازەنەکردەوە و بێ بەرامبەر روودەکاتە ئینتەر پاش رەتکردنەوەی پاریس، لایپزیگ و میلان.