ئیتاڵیا

نێیمار هەموو شتێکی لەبارەی چارەنوسی ئانچێلۆتی ئاشکرا کرد

Yariga App

یاریگا

نێیمار داسیلڤا هێرشبەری هەڵبژاردەی بەڕازیل ئاشکرای دەکات کارلۆ ئانچێلۆتی راهێنەری ریال مەدرید بژاردەی یەکەمی پۆستی راهێنەرایەتی هەڵبژاردەکەیانە.

لە دیمانەیەکدا کە رۆژنامەی وەرزشی ئاسی ئیسپانی بڵاویکردووەتەوە ئەستێرە بەڕازیلیەکە لەبارەی دەنگۆی بوونی راهێنەرە ئیتاڵیەکە وەکو راهێنەری داهاتووی هەڵبژاردەکەیان دەڵێت

ئانچێلۆتی؟ بەڕازیل دواجار ئەو شەرەفەی دەبێت کە بۆ یەکەمجار ڕاهێنەرێکی بیانی هەبێت. ئانچێلۆتی ڕاهێنەرێکە کە هەموو دەستکەوتەکانی بەدەستهێناوە، بۆیە هەمووان ئارەزووی ئەوە دەکەن راهێنەرێکی لەمجۆرەیان هەبێت

نێیمار لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا ئەو دەنگۆیانەش پشتراستدەکاتەوە کە راهێنەرە ئیتاڵیەکە بژاردەی یەکەمی پۆستی راهێنەرایەتی هەڵبژاردەکەیانە و گووتی

هیچ شتێک یەکلایی نەبووەتەوە، بەڵام بە دڵنیاییەوە کارلۆ بژاردەی یەکەمی راهێنەرایەتی هەڵبژاردەکەمانە، هیوادارم لە داهاتوو ببێتە راهێنەری هەڵبژاردەی وڵاتەکەمان

ئانچێلۆتی تاوەکو هاوینی ساڵی 2024 گرێبەستی لەگەڵ ریال مەدرید هەیە و چەندینجاریش دوپاتیکردووەتەوە دەیەوێت پابەندی گرێبەستەکەی بێت، لە هەمان کاتدا دەنگۆیەکی بەهێزیش هەیە دوای ریال مەدرید، ئەرکی راهێنەرایەتی بەڕازیل دەگرێتە ئەستۆ.

بابەتی زیاتر

Back to top button