گرنگترین

چەند بێژەر و پێشکەشکارێک کەناڵی بین سپۆرتیان بەجێهێشت

Yariga App

یاریگا-

لەگەڵ کۆتایی هاتنی ئەم وەرزەدا کەناڵی بین سپۆرتی قەتەری بەشێک لە کارمەندەکانی خانەنشین کرد کە دیارترینیان یوسف سەیف و ڕەوف خلێفی بێژەری کەناڵەکە بوون.

یوسف سەیف کە دەستپێکی کاری بێژەری لە ساڵی 1975ـوە بوو، دوای 48 ساڵ خانەنشینکرا.

ڕەوف خلێف کە بێژەرێکی بەناوبانگی نێو ڕاگەیاندنی عەرەبی بوو، دوای 10 ساڵ کارکردن لەگەڵ بین سپۆرت، بۆ هەمیشە ماڵئاوایی لە کەناڵە قەتەرییەکە کرد.

جگە لەو دوو بێژەرە سێ پێشکەشکاری دیاریی کەناڵەکەش ماڵئاواییان کرد، ئەوانیش لەخزەر بڕیش و ئەیمەن جادە و هشام خەلسی بوون.

 

Back to top button