ئه‌مریکاخوله‌کانی دیکەگرنگترین

لویس سوارێز بیر لە وازهێنان لە یاری تۆپی پێ دەکاتەوە

Yariga App

یاریگا –

لویس سوارێز، هێرشبەری یانەی گریمۆی بەڕازیلی بیر لە وازهێنانی یەكجاری لە تۆپی پێ دەكاتەوە.

ئێستا سوارێز یاری بۆ یانەی گریمۆی بەڕازیلی دەكات كە لە مانگی یەدا بە گواستنەوەیەكی ئازاد پەیوەندی بە یانەكەوە كرد، دوای ئەوەی چەند مانگێك یاری بۆ ناسیۆنالی ئۆرۆگوایی كرد، كە دوای جێهێشتنی ئاتلێتیكۆ مەدرید پەیوەندی بەو یانەیەوە كرد.

بەپێی زانیاریەكانی رۆژنامەی ماركا لویس سوارێز بە ئیدارەی گریمۆی راگەیاندووە كە دەیەوێت واز لە یاریكردن بهێنێت بەهۆی پێكانەوە.

لە راپۆرتەكەشدا هاتووە، سوارێز بە هۆی پوكانەوەی ئێسكەوە چیتر بەرگەی ئازاری ئەژنۆی راستی ناگرێت و بیر لەوە دەكاتەوە واز لە یاریكردن بهێنێت، بۆ پاراستنی ژیانی و سەرنجدانی زیاتر بۆ خێزانەكەی.

بەرپرسانی گریمۆی بەڕازیلی رێگە بە سوارێز نادەن بە راگەیاندنی وازهێنانی لە یاریكردن بە بێ وەرگرتنی بڕگەیەكی قەرەبووكردنەوە ، یانەكە بڕیاریداوە بڕگەیەكی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەكەی بۆ سوارێز دابنێن ، ئەویش ئەوەیە پارەی یاریزانەكە بدرێت لە ئەگەری پەیوەندیكردنی بە یانەی ئینتەر مەیامی ئەمریكیەوە و تا دووبارە لەگەڵ لیۆنێل مێسی یەكبگرنەوە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button